Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 14:07

ئێران مامۆستایه‌کی زمانی کوردی ده‌ستگیر ده‌کات

کوردستان TV
100%


دوای تێپەڕبوونی حەوت ڕۆژ لە دەستگیركرانی یەکێک لە مامۆستایانی ئیدارەی پەروەردە و و بارهێنانی مەریوان، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە و دەستبەسەرە.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، دوای تێپەڕبوونی 7 ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی شەعبان محەممەدی 47 ساڵ و خەڵکی مەریوان، ناوبراو تا ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگیراوە و لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو تەنیا یەکجار لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بنەماڵەکەی کردووە.
شەعبان محەممەدی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان _مەریوان ڕۆژی یەکشەممە  (30ی ژانویەی 2021)، دوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکەی بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کرا.
هەنگاو  راشیگه‌یاندووه‌: کە هێزە ئەمنییەکان وێرای دەستبەسەر کردنی شەعبان محەممەدی دەستیان بە سەر ئامێری مۆبایلی خۆی و هاوژینەکەیدا گرتووە.
ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان _مەریوان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەنراوێک ڕای گەیاندووە کە ڕۆژی یەکشەممە 17ی 2 ی 2022، بە مەبەستی شەرمەزار کردنی دەستبەسەر کرانی شەعبان محەممەدی لەپێش بینای قایم مەقامی (فەرمانداری) مەریوان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەبەن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.