له خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، تیپی مینیسۆتا تیمبێر وۆڵڤز سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به سه‌دوبیست وهه‌شت خاڵ به‌رامبه‌ر به سه‌دوحه‌ڤده خاڵ له تیپی دیترۆیت پیستۆنزی میوانداری برده‌وه.
له‌م یاریه‌ش یاریزنانی مینیسۆتا ئاستێكی به‌رزیان له هه‌ر چوار ماوه پێشكه‌شكرد، تا له كۆتاییدا به جیاوازی یازده خاڵ سه‌ركه‌وتنیان بۆ تیپه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا كه ئه‌مه‌ش سێیه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك و بیستوحه‌وته‌مین سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه بوو له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی، یاریزان ئه‌نتۆنی ئێدواردز ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی مینیسۆتا بینی و بیست وپێنج خاڵی له یاریه‌كه تۆماركرد،.
تاوریان پرینسی هاوكاره‌كه‌شی بیستوسێ خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه به‌ده‌ستهێنا، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یاریزان فرانك جاكسۆن بیستوپێنج خاڵی بۆ دیترۆیت تۆماركرد‌و تیپه‌كه‌شی دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك و سیی و هه‌شته‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه دۆڕاند.
له باسکه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریکا مینیسۆتا تیمبێر وۆڵڤز سه‌رکه‌وتنی بەسەر دیترۆیت پیستۆنز تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.