Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 20:38

مەغریب.. دوایین هەوڵەکان بۆ رزگارکردنی رەیان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی

کوردستان TV
100%

تا ئێستا تیمەکانی رزگارکردنی رەیانی گیرخواردووی تەمەن پێنج ساڵ لەنێو بیرێک بە قووڵایی 32 مەتر لە باکووری مەغریب بەردەوامە و لە کێبڕکێدان لەگەڵ کاتدا و لە ئێستادا گەیشتوونەتە قۆناغێکی هەستیار کە پرۆسەکە گەیشتە کارکردنی دەستی.
ئاژانسەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن، رەیانی پێنج ساڵان تاوەکو ئێستا زیندووە و، سەدان کەس لە شوێنی رووداوەکەن و چاوەڕێی گەیشتنن بە رەیان.
رەیانی پێنج ساڵان، لە رۆژی سێشەممەی رابردوو لە گوندی باب بەرد لە هەرێمی شەفشاون لە باکووری وڵاتی مەغریب کەوتە بیرێکەوە و لە قووڵایی 32 مەتر گیری خواردووە.

روژهه‌لاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.