Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 05:02

حوسییەکان ئیماڕات دەکەنە ئامانج

کوردستان TV
100%


لەکاتێکدایە کە سەرۆکی ئیسرائیل لە ئیماراتە، حووسییەکان لە رێگەی مووشەکەوە هێرشیان کردە سەر ئەو وڵاتە
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بەرگریی ئیمارات رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانیان توانی بەرپەرچی مووشەکێکی بالیستیکیی حووسییەکان لە یەمەنەوە بۆ سەر خاکی ئیمارات بداتەوە و بیخاتەوە خوارەوە.
وەزارەتەکە ئەوەشی زیاد کرد، هێزی ئاسمانی ئیمارات و سەرکردایەتی هاوپەیمانی عەرەبی توانیان شوێنی تەقاندن و سەکۆی مووشەکەکە دیاری بکەن و وێرانی بکەن.
جێی باسە، ئەم هێرشە لەکاتێکدایە کە سەرۆکی ئیسرائیل ئیسحاق هێرگزۆگ، بە سەردانێکی فەرمی لە ئیماراتە، لەو بارەیەوە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل رایانگەیاند، هیچ مەترسییەک نییە لەسەر سەرۆکی ئیسرائیل و شاندی یاوەری.

روژهه‌لاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.