Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 10:39

ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌سه‌ر مه‌ریخ گیراوه‌.. ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌درێت

کوردستان TV
100%

 

پشکنەرێک لەسەر مەریخ وێنەیەکی سەیری لەسەر ڕووی هەسارە سوورەکە تۆمار کردووە کە شێوەی لە قەدی دارێکی گەورە دەچێت، وردەکاری لەمبارەیەوە دەخرێتەڕوو.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (لایڤ ساینس) پشکنەری ئێگزۆمارسی سەر بە دەزگای ئاسمانی ئەوروپا کە چاودێری مەریخ دەکات وێنەیەکی تازەی لە 13ـی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو تۆمار کردووە و و بڵاوی کردۆتەوە، وێنەکە چاودێری تەنێک دەکات کە لە قەدی دارێکی گەورە دەچێت، بەڵام لەڕاستیدا چاڵێکی بەستەڵەکییە.

بەپێی هەواڵەکە تەمەنی درزەکە لەسەر ڕووی مەریخ ئاشکرا نەکراوە، بەڵام شێوەکەی دەتوانێت یارمەتی توێژەران بدات بۆ ئەوەی باشتر لە پێکهاتەکەی تێبگەن.

زانایان ئاماژە بەوە دەکەن تا ئێستا تەنیا ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە چاڵەکە بە بەستەڵەک دەوردراوە.

 

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.