Erbil 19°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 18:13

سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌رکۆنه‌ی هێرشه‌ مووشه‌کییه‌که‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ی كرد كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كرابووه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) بڵاوی كرده‌وه‌ "سه‌رکۆنه‌ی به ‌ئامانجگرتنی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا به‌ مووشه‌ک ده‌که‌ین".

ڕاشیگه‌یاند "به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌کانی تێکدانی ئارامی و سه‌قامگیری په‌ره‌سه‌ندنێکی مه‌ترسیداره‌ و ده‌بێ ڕێگه‌ی لێ بگیرێت".

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "بوونی مه‌ترسی و هه‌‌ڕه‌شه‌‌ له‌سه‌ر ئاسایشی فڕۆکه‌خانه‌، زیانێکی زۆر له‌ عێراق و ناو و پێگه‌ی ده‌دات".

جێی باسه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 4:30 به‌ 6 مووشه‌ك هێرشكرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و بنكه‌ی ئاسمانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی هێڵی ئاسمانی عێراق زیانی به‌ركه‌وت له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌شێكی فڕۆكه‌خانه‌كه‌.

 

 

 

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.