Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئایار 01:46

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: پێشنیازی دواخستنی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئاماده‌ییمان کردووه‌

کوردستان TV
100%


ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە رایگەیاند، پێشنیازیان كردووە تاقیكردنەوەكانی وەرزەی دووەم بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی دوابخرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26 ى 1 ى 2022 ، ئاڵان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاند: دوێنێ سێشەممە  كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چووه‌ و بڕیاردراوه‌، چەند گۆڕانكارییەك لە ساڵنامەی خوێندنی ئەمساڵدا بكرێت و له‌وانه‌ش پێشنیازی دواخستنی تاقیكردنەوەكانی وەرزەی دووەم بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی كراوە.
ئاڵان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ كه‌پێشنیازییان كردووه‌ له‌ ساڵنامه‌ی خوێندن ئه‌نجامبدرێت، پێویستیان به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ . 
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.