ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە رایگەیاند، پێشنیازیان كردووە تاقیكردنەوەكانی وەرزەی دووەم بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی دوابخرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26 ى 1 ى 2022 ، ئاڵان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاند: دوێنێ سێشەممە كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چووه و بڕیاردراوه، چەند گۆڕانكارییەك لە ساڵنامەی خوێندنی ئەمساڵدا بكرێت و له‌وانه‌ش پێشنیازی دواخستنی تاقیكردنەوەكانی وەرزەی دووەم بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی كراوە.
ئاڵان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌م گۆڕانكارییانه كه‌پێشنیازییان كردووه له ساڵنامه‌ی خوێندن ئه‌نجامبدرێت، پێویستیان به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه .
وه‌زیری په‌روه‌رده: پێشنیازی دواخستنی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئاماده‌ییمان کردووه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.