له قۆناغی شازده‌ی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا بۆ تۆپی پێ، هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆنی میوانداری پاڵه‌وانێتیه‌كه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی كۆمۆرۆس بووه‌وه، له‌ئه‌نجامدا، یاریه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی میواندار ته‌واو بوو.
له خوله‌كی بیست و نۆی یاریزان كارل تۆكۆ ئیكامبی گۆڵی یه‌كه‌می هه‌لبژارده‌ی كامیرۆنی تۆمار كرد ،گێمی یه‌كه‌م به گۆڵیكی بێ وه‌ڵام ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتا یاریزان ڤینسێنت ئه‌بوبه‌كر دووه‌م گۆڵی كامیرۆنی به‌ده‌ست هێنا ، یاریزانانی كۆمۆرۆس له هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌نجامی یاری بوون ، تاوه‌كو له ده‌رفه‌تێكدا یاریزان یوسف مشنغاما گۆڵیكی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له خوله‌كی هه‌شتاویه‌ك به‌ده‌ست هێنا و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌م كرده‌وه .
یاریه‌كه هیچ گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی و هه‌لبژارده‌ی كامیرۆن به دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك سه‌ركه‌وتوو بوو و گه‌یشته چاره‌گی كۆتایی ، كۆمۆرۆسیش ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد .
کامیرۆن گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقیا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.