هه‌ڵبژارده‌ی گامبیا گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا بۆ تۆپی پێ كه له یاریگاكانی وڵاتی كامیرۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له قۆناغی شازده‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی گامبیا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی گینیای برده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاویه‌كدا، یاریزان مو‌سا بارۆ ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی گامبیای له یاریه‌كه تۆماركرد‌و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا، هه‌ڵبژارده‌ی گینیاش ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد .
گامبیا گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقیا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.