Erbil 19°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 18:13

سوپای وڵاتێک کوده‌تای کرد و سه‌رۆک دوورخرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م سوپای بۆركینا فاسۆ كوده‌تای به‌سه‌ر رۆك مارك كابۆری سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی كرد و له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌.

به‌رپرسانی سوپای بۆركینا فاسۆ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ڕاگه‌یاندنی كوده‌تایان ڕاگه‌یاند و جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه به‌پێی ده‌ستوور حكوومه‌ت و په‌رله‌مانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و هه‌روه‌ها ته‌واوی سنووره‌كانی وڵاتیشیان داخستووه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كان سه‌رۆكی حكوومه‌تی بۆركینا فاسۆ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی سوپا ده‌ستگیركراوه‌، به‌ڵام میدیاكانی نزیك له‌ ده‌سه‌ڵات جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك سه‌لامه‌ته‌ و ئێستا له‌ شوێنێكی نادیاره‌.

لای خۆشییه‌وه‌ ئاژانسی (فڕانس پرێس) جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ كابۆری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به‌شێك له‌ وه‌زیره‌كانیش ئێستا له‌ژێر ده‌ستی كوده‌تاچییه‌كانن و ده‌ستبه‌سه‌رن.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێ كه‌ سه‌رۆكی وڵات له‌ دوێنێ یه‌كشمه‌وه‌ باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی جێهێشتووه‌ و ڕزگاری بووه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سوپاوه‌ ته‌قه‌ی لێ كراوه‌ و چه‌ند پاسه‌وانێكیشی كوژراون.

 

 

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.