Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 05:31

توێژینەوەیەک بوونی هەستی شەشەم لە مرۆڤدا دەسەلمێنێت

کوردستان TV
100%

 

ئێمە دەزانین کە هەموومان پێنج هەستمان هەیە و بریتین لە دەست لێدان، بینین، بیستن، بۆن و تامکردن، بەڵام هەموو کەس نازانێت کە هەستێکی دیکەمان هەیە بە ناوی "هەستی ناوەکی" کە دەکرێت بە هەستی شەشەم پۆلێن بکرێت.

زۆر کەس زاراوەی "هەستی شەشەم" بە چیرۆک و ئەفسانە دەبەستنەوە، بەڵام گۆڤاری زانستی "سروشت" لەبارەی هەستی شەشەمەوە توێژینەوەیەکی جیاوازی لەمبارەیەوە بڵاوکردۆتەوە.

توێژینەوەکە ڕاستی بوونی هەستی شەشەم لە مرۆڤدا دەخاتەڕوو و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو هەستە وا دەکات هەست بکەین بە برسیەتی و تینوێتی و پلەی گەرمی جەستەی خۆمان بکەین.

ئەوەش خراوەتەڕوو "هەرچەندە ئێمە تێبینی ئەم پڕۆسەیە ناکەین، بەڵام یەکێکە لە گرنگترین هەستەکان و ئاگادارمان دەکاتەوە لە بوونی هەر ناڕێکییەک لە جەستەماندا".

هەروەها توێژەران ئاماژە بە جیاوازی ئەو هەستە دەکەن لە نێوان ئافرەت و پیاودا، بەڵگە بەوە دەهێننەوە کە هەستەکانی (دڵەڕاوکێ و خەمۆکی) لە ئافرەتان بەھێزترە لە پیاوان، بۆیە هەستی شەشەم لە ئافرەتاندا بەهێزترە بەراورد بە پیاوان.

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.