لە هەفتەی بیست و سێیەمی خولی یانە نایابەکانی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ (پرێمیەر لیگ)دا، یانەی چێڵسی بە ئەنجامی 2-0 بەسەر یانەی تۆتنهام-دا سەرکەوت.
چێڵسی کە بە یارییەکی زیادە ریزبەندی سێیەمی خولەکەی گرتووە، میوانداری تۆتنهام-ی کرد کە بە سێ یاریی کەم لە ریزبەندی پێنجەمدا بوو.
چێڵسی کە نەیتوانیوە لە چوار یاریی خولەکەدا سەرکەوتن بە دەستبهێنێت لە خولەکی 47ی یارییەکەدا لە رێگەی حەکیم زیاش و لە خولەکی55 لە رێگەی تیاگۆ سیلڤا، دوو گۆلی تۆمار کرد و بە سەرکەوتن یاریگای جێهێشت.
بەو ئەنجامە چێڵسی کۆی خاڵەکانی گەیاندە، 47 خاڵ و تۆتنهام-یش بە بەدەستهێنانی 36 خاڵ، دابەزی بۆ ریزبەندی حەوتەم.
پرێمیەر لیگ.. چێڵسی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە تۆتنهامی بردەوە

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.