ساڵی رابردوو به‌تیراژی 1000 دانه له‌چاپخانه‌ی تارانی شاری تاران كۆ شیعری (دره‌خته تینووه‌كانی نیشتمان) ی بۆتان جه‌لالی شاعیر بڵاوكراوه. ئه‌و به‌رهه‌مه له‌دوانزده ده‌قه شیعر پێكهاتووه. به‌پێچه‌وانه‌ی زۆر كۆ شیعری شاعیر و كۆچیرۆكی چیرۆكنووسانی دیكه، ناونیشانی كتێبه‌كه له‌ناوی هیچ شیعرێكی ئه‌و به‌رهه‌مه وه‌رنه‌گیراوه. یه‌كه‌م شیعری دره‌خته تینووه‌كانی نیشتمان (چركه‌ی شیعریی) ناوه و له‌ژێروه‌شیدا نووسراوه (ئه‌زموونی نوێی شیعری كوردی). ئه‌و ده‌قه زۆرترین لاپه‌ڕه‌ی كتێبه‌كه‌ی داگرتووه. له 230 كۆپله پێكهاتووه كه شاعیر ژماره‌ی بۆ داناون. زۆربه‌ی كۆپله‌كانی ئه‌و به‌رهه‌مه له‌ده‌وری شیعر و شاعیر و پێگه‌یان، به‌تایبه‌تی له‌ڕۆژگاری ئێستا و له‌كۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا سووڕده‌خۆن. به‌جۆرێك له‌جۆره‌كانیش بێزاری و بێئومێدی شاعیر له‌ئاست فه‌رامۆشكردنی پێگه‌ی شیعر ده‌بینرێن. بۆ نموونه له‌كۆپله‌ی ریزبه‌ندی ژماره (ده) به‌و جۆره ئه‌و هه‌سته‌ی ده‌ربڕیوه:
شیعر شكۆی لێ دزراوه
شاعیر چه‌قاوه‌سووێكی سه‌ر شانۆ و
سواڵكه‌ری به‌ر ده‌رگای حكومه‌ت و
قه‌شمه‌ری ناو ماڵ ومنداڵه‌كه‌یه‌تی
له‌كۆپله‌ی ڕیزبه‌ندی (چل و سێ)شدا له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی شیعر ده‌نووسن و تروسكایی شیعره‌كانیان به‌ر پێی خۆشیان رۆشن ناكات، به‌و جۆره وێنه‌كه‌ی كێشاوه:
(دڵدار) سروودی (ئه‌ی ڕه‌قیب) ی نووسی و مایه‌وه
شاعیر هه‌یه سه‌د ساڵ ژیا و نووسی
ته‌نیا نووسینی سه‌ر كێله‌كه‌ی خوێندرایه‌وه
له‌كۆپله‌ی ریزبه‌ندی ژماره (سه‌د و سێ) ش ئه‌وه ده‌بینین:
له فێڵ و گه‌مه‌كانی ئێوه‌وه فێربووم
شاعیر له ڕۆژهه‌ڵات
وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ به‌رد بنووسێ ئه‌وهایه
دووه‌م شیعری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه (تارمایی كۆڕۆنا)ی ناوه. وه‌ك له‌ناونیشانه‌كه‌شیدا دیاره ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌تا كۆشنده‌ییه كه به كۆڤید 19 ناسراوه و له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا خه‌ڵكی راپێچی گۆڕ كرد. تا ئێستاش وه‌ك دێوه‌زمه‌ی ترسێنه‌ر سامی به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی ماوه. شاعیر له‌سه‌ره‌تای ئه‌و به‌رهه‌مه به‌و جۆره هه‌ستی خۆی له‌ئاستیدا ده‌ربڕیووه:
له ئه‌نتیكه‌خانه‌ی ماڵه‌كه‌مان
كچه پزیشكه‌كه‌م
په‌یكه‌ری كه‌لله سه‌ری مرۆڤێكی بۆ جوانی دانابوو
ئێسته له‌وه‌ته‌ی كۆڕۆنا هاتووه
كه‌لله سه‌رم لێ بۆته دێوه‌زمه
ناو ماڵی پڕ كردووم له تارمایی
مردنم بیرده‌خاته‌وه
ساڵانی دوو هه‌زار وبیست و دوو هه‌زار وبیست ویه‌ك
زۆر نیگه‌ران بووین
زۆر ترساین و تۆقین
خۆ مردن به‌رچاومانی به‌رنه‌دا
نه‌فره‌ت له كۆرۆنا
له ساڵانی ڕه‌شی پڕ ڤایرۆسی
ساڵانی لێكترازانی ئازیزان و
قاتوقڕیی گیرفان و
نیگه‌رانی و شڵه‌ژانی
ڕۆژانی پڕ له‌ته‌رمی
ئه‌م لام ته‌رم
ئه‌و لام ته‌رم
بێگومان سامۆتكه‌ی كۆرۆنا له‌ده‌ورووبه‌ری شاعیر و ژینگه و شاره‌كه‌یدا، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌نه‌بوو كه له (TV) یه‌كان له هه‌ندێك شاری وڵاتانی ئه‌وروپا و شوێنانی دیكه به‌ترسه‌وه ده‌مانبینی ژماره‌ی مردووانی رۆژانه‌ش له زۆر شوێندا له هه‌زار كه‌س زیاتر بوون و دیمه‌نی كه‌سانی ماسك پۆشیش كه یه‌ك له دوای یه‌ك لاشه‌ی مردووی تووند پێچڕاویان بۆ قۆڵایی زه‌وی شۆڕ ده‌كرده‌وه زۆر كاریگه‌ربوون. به‌ڵام دیاره شاعیر له‌و كاره‌یدا دوورتر له‌خۆی روانیویه‌تی و گێتی له‌به‌رده‌م ئه‌و مه‌ترسییه‌ی به‌یه‌ك پارچه داناوه. هه‌رچی ده‌یبیست و ده‌یبینی، لای شاعیر ئه‌و به‌ر و ئه‌م به‌ر بووه. بۆجه‌ختكردنی زیاتریش به‌و جۆره له‌و به‌رهه‌مه‌ی به‌رده‌وامبووه:
ناو كۆڵان و جاده و شه‌قام
هه‌ر ته‌رم
ئۆف مردن
له ڕۆحم گیربووی
ماڵم پڕ بووه له تارمایی
ڕۆحم سیس
بێ گیان و جووڵه و ڕیتم
ئۆف
خه‌م ... ته‌م
ته‌رم... ئۆف
لای هه‌مووان ئاشكرایه له‌جه‌نگه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانی كه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی گرته‌وه ملیۆنه‌ها مرۆڤ كوژران و ملیۆنه‌هاش زامداركران و ملیۆنه‌هاش ئه‌تك كران، ئه‌وه جگه له‌خاپووركردن و كاولكردنی شاره‌كان. به‌په‌ند وه‌رگرتن له‌كاره‌ساته‌كان و كاریگه‌ری و پاشخانه‌كانی ئه‌و دوو جه‌نگه، ده‌مێكه مرۆڤ ترسی ئه‌وه‌ی لێنیشتووه جه‌نگی سێیه‌می جیهانی به‌رپا نه‌كات چونكه دڵنیایه ئه‌و جاره به‌و جه‌نگه قوربانییه‌كان و كاولكارییه‌كان گه‌لێك زۆرتر و ترسناك تر ده‌بێ، بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌درێت له‌چه‌خماغه‌ی ئه‌و جه‌نگه نه‌درێت، كه‌چی بۆتان جه‌لالی شاعیر له‌و ده‌قه‌یدا گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و په‌تایه به‌جه‌نگی سێیه‌می جیهانی دابنێ. جه‌نگێك كه به‌بێ هه‌ڕه‌شه و له‌شكركێشی و هاوپه‌یمانی ئه‌و لایه‌ن و ئه‌م لایه‌ن هه‌ڵگیرساوه و مرۆڤایه‌تیش له‌ناویدایه. له‌دیدی شاعیریش جگه له‌نزا كردن هیچ هێز و چه‌كی رووبه‌ڕووبوونه‌وه و زاڵبوون به‌سه‌ریدا نییه، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت:
وا له‌ناو جه‌نگی سێیه‌می جیهانیداین
كش و مات
ژیان بێ ڕووناكی و چێژ و ئاوات
به‌ره‌و نادیارێكی ته‌ماوی
خه‌ونه‌كانمان به‌ڕێ ده‌كه‌ین
ئۆف... ئۆف كۆڕۆنا
له‌ناو ئه‌و هه‌موو
خه‌م وته‌م و ژانه‌ت
نزا نه‌بێ
شتێ دڵمان خۆش ناكا
شیعری (دۆزه‌خێك له سه‌هۆڵ) دووه‌م شیعری درێژی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌یه. ئه‌وه‌شیان له‌چه‌ندان كۆپله پێكهاتووه كه كۆمه‌ڵێك دیمه‌نی پانۆرامیانه‌ی هه‌ستیار و كاریگه‌رن له باره‌ی ژیان و پێگه‌ی مرۆڤی كوردی ئه‌و رۆژگاره و كه‌سانی ده‌ورووبه‌ری شاعیر. كۆپله‌ی یه‌كه‌م به‌و جۆره‌یه:
دڵ سیخناخ
سینگ كون كون و ره‌شهه‌ڵگه‌ڕاو
ئێسك ورد و خاشكراو
چاو و ده‌م و زمان به‌ستراو
مێشك داگیركراو
ئاوات و ئامانج دواخراو
ئه‌مه هی مرۆڤی كورده
له‌كۆپله‌ی (پێچه‌م)یش ئه‌و دیمه‌نه كاریگه‌ره‌ی كێشاوه:
شه‌به‌نگی خوێنی جه‌نگاوه‌ران و
شه‌به‌نگی درۆی سیاسه‌تمه‌داران
ته‌واو پێچه‌وانه‌ی
شه‌به‌نگی بارانن له ئاسمان
شیعری (ریشاڵه نه‌رمه‌كانی به‌رد)یش هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی شیعره‌كانی دیكه له‌كۆمه‌ڵیك كۆپله‌ی سه‌ربه‌خۆ پێكهاتووه. له‌هه‌ر یه‌كێكیان بابه‌تی جیاواز كراوه‌ته دیمه‌نی هه‌ستیار. بۆ نموونه كۆپله‌ی (سێیه‌م):
جه‌للادی من ژنێك بوو
زۆر دڵڕه‌قتر له جه‌للاده‌كانی نیرۆن
بكوژی من ژنێك بوو
زۆر زاڵمتر له پیاوه‌كانی فرانكۆ
ده‌سخه‌ڕۆیی من به‌هۆی ژنێكه‌وه بوو
زۆر فێڵبازتر له (ڕیا) و(سكینه)ی میسر
له كۆپله‌ی (پێنجه‌م)یش ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه ده‌بینین:
چه‌ند نه‌مرن
چه‌ند به‌خته‌وه‌رن
ئه‌وانه‌ی تا ژیان عه‌شقیان كرد
كه مردیشن، عه‌شقیان لێ به‌جێما
له‌شیعری (رۆحێك له خه‌شخاش)یش كه ته‌ژییه له‌ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی، به‌تایبه‌تی خۆشه‌ویستی پیاو بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی، شاعیر له‌كۆپله‌یه‌كی رازاوه‌ی به‌سۆز، به‌و جۆره ئه‌و هه‌سته‌ی خۆی نیشانداوه:
من هه‌ر تۆم هه‌یه و به‌س
ئه‌ی ژنه دڵارامه‌كه‌م
وه‌ره پێكه‌وه
گه‌شتێك بۆ ئه‌و به‌هه‌شته بكه‌ین
تێیدا كه‌س به كه‌س نییه و
كه‌سیش خه‌م له وڵات ناخوا
به‌پێچه‌وانه‌ی یه‌كه‌م شیعری ئه‌و به‌رهه‌مه، دوا ده‌قی شیعری تاك دێڕییه. ئه‌وه‌شیان كه ژماره به‌ند كراوین له 30 رسته‌ی شیعری پێكهاتوون و له‌ناویاندا ناوه‌رۆكی جۆراوجۆر ده‌كه‌ونه به‌ر دیده. دواهه‌مینیان ئه‌وه‌یه (له كوردستان دواجار ده‌بێ ڕه‌شماڵێكمان هه‌بێ). پێناچێت هۆكار و پاڵنه‌ری ئه‌و رسته شیعرییه له وه‌هم سه‌رچاوی گرتبێ. به‌و هیوایه‌ی كوردستان هه‌رده‌م له‌خۆشگوزاره‌نی و ئاوه‌دانی و ئاسووده‌یی دابێت و هیچ كه‌سێكیش پێویستی به‌ره‌شماڵ نه‌بێت.
ئاكۆ عه‌بدوڵا
(دره‌خته تینووه‌کانی نیشتمان) ی بۆتان جه‌لال
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.