Erbil 20°C ھەینی 20 ئایار 06:19

پزیشکێک باس له‌ زیانه‌کانی مه‌مکه‌ مژه‌ بۆ منداڵ ده‌کات

کوردستان TV
100%


هه‌رچه‌نده‌ مه‌مكه‌ مژه‌ باشترین هاوكاری دایكه‌ بۆ ژیركردنه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ له‌ كاتی گریاندا و سه‌رقاڵكردنی به‌ مه‌مكه‌ وشكه‌وه‌، به‌ڵام  د.په‌ری ئیحسان زه‌نگه‌نه‌  پسپۆر له‌ نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و تازه‌ له‌ دایك بووان و گه‌شه‌ی منداڵ  باس له‌ زیانی مه‌مكه‌ وشكه‌ ده‌كات بۆ منداڵ ده‌ڵێت"  یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین زیانه‌كانی زۆربوونی ئه‌گه‌ری توشبوونه‌ به‌ هه‌وكردنی گوێ. به‌شێكی زۆری توێژینه‌وه‌كان باس له‌ له‌ په‌یوه‌ندی مه‌مكه‌ وشكه‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌ هه‌وكردنی گوێی منداڵانه‌وه‌ . به‌ تایبه‌تی گوێی ناوه‌ڕاست.هه‌ر بۆیه‌ پزیشكان ئامۆژگاری دایكان ده‌كه‌ن ته‌نها له‌ كاتی خه‌ودا مه‌مكه‌ مژه‌ بده‌ن به‌ منداڵه‌كانیان ".

 هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "زیانێكی دیكه‌ی مه‌مكه‌ وشكه‌ تووشبوونی منداڵه‌ به‌ هه‌وكردنی گه‌ده‌ و زۆربوونی هێلنجدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و سكچوون. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی  ده‌بێته‌ هۆی كێشه‌ له‌ كاتی ده‌رهاتنی دداندا ".
ئا- كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.