بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، یانه‌ی ئینته‌رمه‌یامی ده‌ستی به یه‌كه‌ی ڕاهێنان كرد، فیل نیڤیل ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی ئینگلته‌راو ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئینته‌رمه‌یامی بۆ ئه‌م وه‌رزه پشتی به كۆمه‌ڵێ یاریزانی لاو به‌ستووه.
نیڤیل ڕایگه‌یاند كه به‌نیازن لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له مێژووی یانه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه، پێشتریش ئینته‌رمه‌یامی ده‌ستبه‌رداری هه‌ریه‌ك له یاریزانان لویس مۆرگان و ڕۆدۆلفۆ پیزارۆ و لیاندرۆ گۆنزالێس و كریستیان ماكوان بوو، گۆنزالۆ هیگواینی ئه‌رژه‌نتینی تاكه یاریزانی به‌ناوبانگه كه ئێستا له ڕیزی یانه‌كه دایه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.