Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 18:37

بۆ خۆئاماده‌کردن بۆ ڕکابه‌ریه‌کانی وه‌رزی نوێی خولی ئه‌مه‌ریکا ئینته‌رمه‌یامی ده‌ستی به‌ یه‌که‌ی ڕاهێنان کرد

کوردستان TV
100%


بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، یانه‌ی ئینته‌رمه‌یامی ده‌ستی به‌ یه‌كه‌ی ڕاهێنان كرد، فیل نیڤیل ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی ئینگلته‌راو ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئینته‌رمه‌یامی بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ پشتی به‌ كۆمه‌ڵێ یاریزانی لاو به‌ستووه‌.
 نیڤیل ڕایگه‌یاند كه‌ به‌نیازن لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌ مێژووی یانه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه‌، پێشتریش ئینته‌رمه‌یامی ده‌ستبه‌رداری هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان لویس مۆرگان و ڕۆدۆلفۆ پیزارۆ و لیاندرۆ گۆنزالێس و كریستیان ماكوان بوو، گۆنزالۆ هیگواینی ئه‌رژه‌نتینی تاكه‌ یاریزانی به‌ناوبانگه‌ كه‌ ئێستا له‌ ڕیزی یانه‌كه‌ دایه‌ .
 


                                                       

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.