هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 18 رۆژدا زیاتر له 3000 چه‌كداری حوسییه‌كان كوژراون.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بییه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه له ماوه‌ی 18 رۆژدا 3 هه‌زارو 230 حوسی كوژراون و به‌ده‌یان ئۆتۆمبێڵی سه‌ربازییان تێكشكێندراوهو زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
ئه‌مه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه له‌ئاكامی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی بۆ سه‌ر هه‌ردوو پارێزگای مه‌ئریب و شبوه و ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی، توانراوه سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له‌ژێر ده‌ستی حوسییه‌كان ده‌ربهێندرێت كه بۆماوه‌ی سیێ مانگ بوو ،ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو.
ماوەی حەوت ساڵە شەڕ لەنێوان هێزەکانی سەربە حکوومەت کە لەلایەن هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودییە پشتیوانی دەکرێت لەگەڵ حووسییەکان کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت، بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.