Erbil 38°C دووشەممە 04 تەمووز 11:45

ئه‌مریکا سزا به‌سه‌ر سێ که‌سایه‌تی په‌یوه‌ست به‌ حزبوڵڵای لوبنانی دا ده‌سه‌پێنێ

کوردستان TV
100%

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر سێ بازرگان ده‌سه‌پێنێ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ میلیشیاكانی حزبوڵلای لوبنانی دا هه‌یه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا گوتی: هه‌ر یه‌ك له‌ عادل دیاب، عه‌لی محه‌مه‌د داون، جیهاد سالم عه‌له‌م و كۆمپانیاكه‌یان به‌ناوی دار سه‌لام، خراونه‌ته‌ نێو لیستی سزاكانه‌وه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: له‌رێگای ئه‌و بازرگانانه‌وه‌ پاڵپشتی دارایی له‌ حزبوڵڵا كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی درێژه‌ به‌كاره‌ تیرۆریستییه‌كان بده‌ن و سه‌قامگیری لوبنان بشێوێنن.

له‌ ساڵی 2009وه‌ ،لوبنان به‌ده‌ست قه‌یرانی ئابووری ده‌ناڵێنێ و كه‌وتۆته‌ ژێر باری قه‌رزێكی زۆره‌.

روژهه‌لاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.