- سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوسترالیا، سكۆت مۆریسۆن راگه‌یاند كه هه‌رچه‌ند دڵنیایی گه‌ڕانه‌وه‌ی جۆكۆڤیج بۆ ئوسترالیا نه‌دراوه به‌رله‌و سێ ساڵه، به‌ڵام له‌وانه‌یه به گۆڕانی هه‌لومه‌رج ماوه‌كه كه‌م ببێته‌وه.
یاریزانی تێنسی سربیا، نۆڤاك جۆكۆڤیج كه به بڕیاری لێخۆشبوو‌ن یان چاوپۆشین له وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنای نوێ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتیی تێنس چووبووه مێلبۆرن، به‌ڵام حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌ڵگه‌كانی قبوڵ نه‌كردبوو و ڤیزه‌ی جۆكۆڤیج-یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به ره‌زامه‌ندی دادگاش بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ناوبراو درا، به‌م جۆره جۆكۆڤیج تا سێ ساڵی دیكه ناتوانێت بچێته‌وه ئوسترالیا.
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی ئوسترالیا، ئالێكس هاوك رایگه‌یاند كه به‌پێی یاسای كۆچ و كۆچبه‌رانی ئوسترالیا وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كار هێناوه و ڤیزه‌ی جۆكۆڤیج هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، هه‌روه‌ها "جگه له دۆخی ریزپه‌ڕ" هاتنی ئه‌م یاریزانه بۆ ئوسترالیا بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ قه‌ده‌غه كراوه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوسترالیا، سكۆت مۆریسۆن له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆی كه‌ناڵ نۆی ئوسترالیای راگه‌یاند كه هه‌رچه‌ند دڵنیایی گه‌ڕانه‌وه‌ی جۆكۆڤیج بۆ ئوسترالیا نه‌دراوه به‌رله‌و سێ ساڵه، به‌ڵام له‌وانه‌یه به گۆڕانی هه‌لومه‌رج ماوه‌كه كه‌م ببێته‌وه.
یاریزانی تێنسی سربیا، نۆڤاك جۆكۆڤیج کە لەسەر ئاستی جیهان ریزبەندی یەکەمی هەیە و به پاساوی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان بۆ چوونه ناو خاكی ئوسترالیا دیپۆرت كرایه‌وه، شه‌وی رابردوو ناچار كرا ئوسترالیا جێ بهێڵێت.
- چی روویدا؟
نۆڤاک جۆکۆڤیج بە مەبەستی بەشداریکردن لە یارییەکانی "Grand Slam" کە لە 17-30ی کانوونی دووەم سازدەکرێت چووبووە ئوسترالیا، بەرلە گەشتەکەشی ئەوەی ئاشکرا نەکردبوو کە ئایا ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتووە یان نا، تەنها ئەوەی خستبووەڕوو کە بە بڕیای لێبوردنی پزیشکیی دەتوانێت بەشداریی یارییەکان بکات.
بەڵام لە فڕۆکەخانەی شاری مێلبۆرن ئەم بڕیارە رەت کرایەوە و ڤیزەکەی نۆڤاک جۆکۆڤیچ هەڵوەشێندرایەوە، دواتر لە هۆتێلێكی ئەو شارەدا جێگیر كرا كه په‌نابه‌ران و ئه‌وانه‌ی ڤیزەی هاتنیان بۆ ئوسترالیا هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه له‌وێدا ده‌هێڵدرێنه‌وه.
نۆڤاک جۆکۆڤیج که دیپۆرت کرایه‌وه تا سێ ساڵی دیکه ناتوانێت بچێته‌وه ئوستراڵیا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.