له پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌دێلایدی ئوستڕالی و له ڕكابه‌ریه‌كانی ئاستی پیاوان، یاریزانی ئوستڕالی، تاناسی كۆكیناكیس نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
له یاری كۆتاییدا، كۆكیناكیسی پۆلێنكراوی سهدوچلوپێنجهمی ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له ئارسه‌ر ڕیندێرنیچی فه‌ڕه‌نسی و پۆلێنكراوی پهنجاوههشتهمی ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.
كۆكیناكیسی ته‌مه‌ن بیست وپێنج ساڵ پارساڵ به‌هۆی پێكان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له یاریگاكانی تێنسی سه‌رزه‌وی دابڕابوو، به بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر سه‌كۆی نازناوه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی .
تاناسی کۆکیناکیس نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌دێلایدی ئوستڕالیای به‌ده‌ستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.