هه‌ردوو یاریزان، ئارسه‌ر ڕیندێرنیچی فه‌ڕه‌نسی و تاناسی كۆكیناكیسی ئوستڕالی گه‌یشتنه یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌دێلایدی ئوستڕالی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان.
له یه‌كه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، ڕیندێرنیچی پۆلێنكراوی پهنجاوههشتهمی ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له كۆرێنتین مۆتێتی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی و پۆلێنكراوی نهوهدودووهمی ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.
یاریه‌كه یه‌ك كاتژمێر‌و شازده خوله‌كی خایاند‌و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش یه‌ك، شه‌ش سێ بوو، له دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی و له یاریه‌كی به‌هێزدا، كۆكیناكیسی پۆلێنكراوی سه‌دوچل وپێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر مارین شیلیچی كڕواتی و پۆلێنكراوی بیست ونۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و دووه‌م بلیتی یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌م یاریه‌ش دوو كاتژمێر‌و سیی و هه‌شت خولهك به‌رده‌وام بوو و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو، سێ شه‌ش، حه‌وت شه‌ش بوو .
هه‌ر له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له ڕكابه‌ریه‌كانی ئاستی خانمان، كچه یاریزانی ئیسپانی پاولا بادۆسا گه‌یشته یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی سیدنی ئوستڕالی.
له قۆناغی پێش كۆتاییدا، بادۆسای پۆلێنكراوی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی كچه تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له داریا كاستكینای ڕوسی و پۆلێنكراوی بیست وشه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.
یاریه‌كه یه‌ك كاتژمێر‌و پازده خوله‌كی خایاند‌و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو، شه‌ش دوو بوو، له یاری كۆتاییدا، بادۆسای ته‌مه‌ن بیست وچوار ساڵ ڕووبه‌ڕووی باربۆرا كرێچیكۆڤای ڕوسی و پۆلێنكراوی چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.