Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 15:13

هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئاستی تیرۆر لەمساڵدا ده‌درێت

کوردستان TV
100%


بە گوێرەی تۆژینەوەیەک کە ناوەندی ترێندس بۆ تۆژینەوەکان و راوێژکردن لەژێر ناونیشانی ئاراستەی چالاکییەکانی تیرۆر لە ساڵی 2022.. پەلهاوێشتن یان گەمارۆدان؟" بڵاو کردەوە، زۆرێک لە کاریگەری ئاڵۆز و بەیەکداچوونی پەتای کۆڕۆنا هەیە لەسەر چالاکییە تیرۆریستییە جیهانییەکان. لە لایەک پەتای کۆڕۆنا هەندێ هەلی بەخشی بە رێکخراوە تیرۆریستییەکان کە دەکرێت بیقۆزنەوە، لە لایەکی دیکەوە کۆڕۆنا بووە هۆی کەمبوونەوەی چالاکییەکانی ئەم رێکخراوانە.
تۆژینەوەکە ئەوەشی خستە روو، قەدەغەکردنی لە ماڵ دەرچوون و پابەندبوون بە ماڵەوە بوونە هۆی زیادبوونی چوونە نێو تۆڕی ئینتەرنێت و گەیشتن بە ناوەڕۆکە توندڕەوەکان، هەروەها بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا بەشێوەیەکی راستەوخۆ کاریگەریی کردە سەر ئەرکەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، چونکە هەندێ لە حکوومەتەکان بەشێکی زۆر لە بایەخدانیان تەرخان کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتاکە.
تۆژینەوەکە هۆشداری دا لە زیادبوونی چالاکییە تیرۆریستییە جیهانییەکان لە ساڵی 2022، کە رەنگە ئاستی چالاکی هەندێ لە گرووپە تیرۆریستەکان بەرز ببنەوە وەک هەردوو رێکخراوی "داعش" و "ئەلقاعیدە" کە سەرباری گورزە کوشندەکان لە چەند ساڵی رابردوودا بەڵام تا ئێستا بوونیان هەیە و، کار دەکەن لەسەر کۆکردنەوەی ریزەکانیان و پەرەپێدانی ئامرازە بەکارهێنراوەکان لە ئەنجامدانی کردەوە.

روژهه‌لاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.