Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 00:06

 ئیسرائیل بە گەشبینییەوە لە نزیکببوونەوەی رژێمی سووریا و وڵاتانی کەنداو دەڕوانێت

رەنگە دوورکەوتنەوەی ئێران و لایەنەکانی میحوەری شیعەی لە سووریا لێبکەوێتەوە
کوردستان TV
100%

بەرپرسێکی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی بە گەشبینییەوە لە نزیکببوونەوەی رژێمی سووریا و وڵاتانی کەنداو دەڕوانێت و ئومێدی ئەوەی ھەیە کە ئەو نزیکبوونەوەیە دوورکەوتنەوەی سووریای لە ئێران لێبکەوێتەوە.

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی کە لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلەوە گواستوویەتی کە ناوی نەھێناوە، ئاماژە بەوە دەکات کە ئیسرائیل گەشبینە لە بەرامبەر نزیکبوونەوەی رژێمی سووریا لەگەڵ وڵاتانی کەنداو لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی ئەسەد بۆ بووژاندنەوەی ئابووری وڵاتەکەی.

بەرپرسە ئیسرائیلییەکە رایگەیاندووە: "ئەم جۆرە نزیکبوونەوەیە لەگەل وڵاتانی کەنداوی سوننە مەزھەب، رەنگە دوورکەوتنەوەی ئێران و لایەنەکانی میحوەری شیعەی لە سووریا لێبکەوێتەوە".

بەپێی ھەواڵەکە، بەرپرسە ئیسرائیلییەکە ئەوەشی راگەیاندووە کە گەورەترین ئاڵەنگاریی لەبەردەم رژێمی ئەسەد لەسەر گۆڕەپانی ناوخۆیی سووریادا، ئاڵەنگاری ئابوورییە و دەڵێت: "یەکێک لە چارەسەرەکانی ئەم کێشەیە کە دەتوانێت ھاوکاری ئەسەد بکات، وەبەرھێنانی بیانییە کە دەکرێت لە وڵاتانی کەنداوەوە بێت کە لە ماوەی مانگەکانی رابردوودا ئامادەیی خۆیان بۆ گفتوگۆ لەگەل ئەسەد دەربڕیبوو".

لە ماوەی مانگەکانی رابردوودا، جموجۆڵی نزیکبوونەوە لە نێوان رژێمی سووریا و وڵاتانی کەنداو روی لە زیادبوون کردووە و شارەزایان بە سەرەتای ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ رژێمی ئەسەد دایدەنێن ئەمەش لە دوای 12 ساڵ لە ھەڵپەساردنی ئەندامێتی سووریا لە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی .

روژهه‌لاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.