Erbil 28°C پێنجشەممە 26 ئایار 20:04

ئێران پیرۆزبایی له‌‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئیسلامی (په‌له‌مان)ی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌م په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق محه‌مه‌د حه‌لبووسی كرد و تێیدا پیرۆزبایی له‌ دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ لێ كرد.

محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران له‌ په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌دا بۆ حه‌لبووسی كه‌ ئاژانسی په‌رله‌مانی ئێران (خانه‌ مله‌ت)  بڵاوی كردۆته‌وه‌‌ تێیدا هاتووه‌ كه‌ خوازیاره‌ له‌ نزیكترین كاتدا له‌ تاران چاویان به‌یه‌كتر بكه‌وێت.

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ دڵنیایه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌رجه‌م بوواره‌كاندا زیاتر له‌ پێشتر په‌ره‌یان پێ ده‌درێ به‌ پاڵپشتییه‌كانی نێوان هه‌ردوو په‌رله‌مان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان په‌رله‌مانی هه‌ردوو وڵات به‌شێكی گرینگی په‌یوه‌ندیی هاوسێیه‌تییه‌ له‌ نێوان تاران و به‌غدا و هیواشی خواست ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ له‌سه‌رجه‌م بوواره‌كانی تریش ڕه‌نگ بداته‌وه‌.

ئه‌م په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌ی محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ كاتێكیدایه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه‌ به‌ باڵی نزیك له‌ ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت، ناڕه‌زایه‌تی خۆی ده‌ربڕیوه‌ به‌ دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی حه‌لبووسی بۆ پۆستی سه‌رۆك و پێیوایه‌ دانیشتنه‌كه‌ی پێرێ یه‌كشه‌می په‌رله‌مانی عێراق نایاسایی بووه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای یاسایی له‌ دادگای باڵای فیدڕالی تۆمار كردووه‌.

 

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.