دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگا و ئه‌گه‌ر شتێكی دیكه روو نه‌دات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نۆڤاك جۆكۆڤیج به‌شداریی له پاڵه‌وانێتیی تێنسی كراوه‌ی ئوستراڵیادا بكات.
دادگا تانه‌ی یاریزانی تێنسی سربیا، نۆڤاك جۆكۆڤیج-ی په‌سه‌ند كرد كه له‌و بڕیاره‌ی گرتووه كه ڤیزه‌ی هاتنی ناوبراوی بۆ ئوسترالیا هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتیی تێنس له ئوستراڵیا.
نۆڤاك جۆكۆڤیج دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڤیزه‌ی هاتنی بۆ ئوستراڵیا له هۆتێلێكدا له شاری مێلبۆرن جێگیر كرا كه په‌نابه‌ران و ئه‌وانه‌ی ڤیزەی هاتنیان بۆ ئوستراڵیا هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه له‌وێدا ده‌هێڵدرێنه‌وه.
نۆڤاك جۆكۆڤیج له رێگای پارێزه‌ره‌كانییه‌وه تانه‌ی له بڕیاره‌كه دا و دادگای فیدراڵی ئوسترالیاش تانهلێدانهكهی په‌سه‌ند كرد و بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڤیزەكه هه‌ڵگرت.
دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگا و ئه‌گه‌ر شتێكی دیكه روو نه‌دات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نۆڤاك جۆكۆڤیج به‌شداریی له پاڵه‌وانێتیی تێنسی كراوه‌ی ئوسترالیادا بكات.
ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا دڵخۆشی ئه‌و هاووڵاتییه به ره‌چه‌ڵه‌ک سربییانه‌ی لێ كه‌وته‌وه كه له ئوسترالیا ده‌ژین.
نۆڤاك جۆكۆڤیج به‌بێ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ڤاكسینی كۆرۆنای نوێی وه‌رگرتووه یاخود نا رایگەیاندبوو كه به بڕیاری لێخۆشبوونی پزیشكیی به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا ده‌كات.
تانه‌دانی جۆکۆڤیج له بڕیاری حکوومه‌تی ئوستراڵیا په‌سه‌ند کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.