هونه‌رمه‌ند "كاروان حه‌مید حه‌لاق " له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی دا باس له دوا كاری هونه‌ری خۆی ده‌كات ،كه گۆرانییه‌كه به ناوی (ئاخێك بۆ نیشتمان) هونه‌رمه‌ند كاروان حه‌لاق وتی" هه‌موو تاكێكی كورد له گه‌ڵ بوونی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤی ئاسایی ئه‌ندامێكی زیاده‌ی هه‌یه ئه‌ویش ئێش و ئازاری كوردبوونه كه له ناخی هه‌موو كوردێكی به ئه‌ممه‌ك گه‌شه ده‌كات بێ وه‌ستان، ئه‌م كاره تازه‌یه‌م په‌نجه ده‌كاته سه‌ر ئه‌و ئازاره‌یی هه‌ر تاكێكی كورد له‌م تاراوگه یه كه هه‌ر پاچه‌یه‌كی نیشتیمان بریندار بێ ئێمه خوێنمان لێده‌چۆرێ و به‌رامبه‌ری بیانی لێمان تێناگا جگه له خۆمان".
هه‌روه‌ها وتی " بوونی هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك له گه‌ڵ غه‌یره كورده له‌م تاراوگه‌یه كێشه‌مان بۆ دروست ده‌كات ئینجا په‌یوه‌ندی ئیش و كار بێ یاخود په‌یوه‌ندی هاوسه‌ر گیری بێت یان هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی تر به هۆی ناحاڵی بوون له دڵی به‌رامبه‌ردا و تێنه‌گه‌یشتن له ناخی هه‌ر تاكێكی كورد".
له كۆتاییدا وتی" ئه‌م كاره‌م (ئاخێك بۆ نیشتمان) ،له هۆنراوه‌ی خۆمه و تێكهه‌ڵكێش له‌گه‌ڵ شیعری وه‌فایی ، هه‌روه‌ها بۆ جوان كردن و پته‌و كردنی نێوان پارچه‌كانی كوردستان به پێویستمان زانی ژه‌نیاره‌كان هه‌ر یه‌كه‌و له پارچه‌یه‌كی كوردستانه‌وه به‌ژدار بن ژه‌نیاری به توانا و كورد په‌روه‌ر و دڵسۆزن ،تۆمار كردنی ئه‌م كاره به هۆی ڤایرۆسی كوڕونای نه‌فره‌تی له چوار ئیستۆدیۆ تۆمار كراوه به هۆی نه‌بوونی هاتوچۆ و گردنه‌بونه‌وه وا پێویستی ده‌كرد به‌م شێوه‌یه بێت ئێستاش كاك بافل سه‌رهه‌نگ خاوه‌نی ئیستۆدیۆی یاد میدیا كاری ده‌رهێنان و كلیپه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات و به هیوام به دڵی هه‌موو لایه‌ك بێت".
ئه‌و ژه‌نیاره‌كان له تۆماركردنی گۆرانییه‌كه به‌شداربوون بریتی بوون له هه‌ریه‌ك :
كوردستانی باكور Emrah Oğuztürk
كوردستانی رۆژئاواRebar Murad
كوردستانی رۆژهاڵاتSaman Muzik
كوردستانی باشور Karwan Hamid Halaq
هه‌ر له‌م كلیپه‌یدا ئه‌م به‌رێزانه‌ی خواره به‌شدار بوون :
Bafl Sarhang
Emrah Oğuztürk
Rebar Murad
Carolien ter Linden
Saman Muzik
Julie Martens
Aziz Yigit
شایانی باسه هونه‌رمه‌ند (كاروان حه‌لاق) سه‌ره‌تایی كاری هونه‌ری له شاری كه‌ركوكه‌وه له‌دوایی پرۆسه‌ی ئازادی كه‌ركوك بۆ له‌ساڵی 2003 ده‌گه‌رێته‌وه و تا ئێستاش له كاری هونه‌ری به‌رده‌وامه ، سه‌ره‌تا له شاری كه‌ركوك له گه‌ڵ تیبی مۆسیقای ( بالامبۆ) كه‌سه‌ر به‌رێكخراوی ئازادی لاوان بوو كاری كردوه له دوایی ئه‌وه له‌گه‌ڵ كومه‌ڵه‌ی هونه‌ری (دجل)ه كاری كردوه ، یه‌كه‌م كاری ڤیدیۆ كلیپیشم له‌ساڵی 2008 به ناوی ( ورزه كانی ته‌مان) بڵاوكرده‌وه.
له ساڵی 2008 دا له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كوردستانی جێ هێشت ئێستاش له تاراوگه خه‌ریكی كاری هونه‌رییه له‌گه‌ڵ چه‌ندین موزیك ژه‌نی هۆله‌ندی چه‌ندین كۆنسێرت و ڤیدیۆ كلپیی بڵاوكردۆته‌وه.
ئاماده‌كردنی - كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.