نووسه‌ر شاعیر "ئیسماعیل خۆشناو" وه‌ك شاعیرێكی كورد سه‌ره‌تا به زمانی دایك ، چۆنه نێو جیهانی نووسین و شیعر نووسین ، له گۆڤاره‌كانی ئاسۆی په‌روه‌رده ، نواڵه‌ی نوێ.. به‌رهه‌مه‌كانی خۆی بڵاوكردۆته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی بووه ، توانیویه‌تی به زمانی عه‌ره‌بیش شیعر بنووسێت و له زۆربه‌ی گۆڤار و رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان به‌زمانی عه‌ره‌بی شیعر بڵاوده‌كاته‌وه ، چه‌ندین خه‌ڵات له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه بۆ زیاتر ئاشنا كردنی ئه‌و شاعیره به ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌مان له‌گه‌ڵیدا سازكرد.
هه‌ڤپه‌یڤین – كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
- سه‌ره‌تا پێمان باش بوو كورته‌یه‌ك له ژیانی خۆت بۆ خوێنه‌را نمان باس بكه‌یت
من ئیسماعیل حه‌وێز ته‌ها ناسراو به "ئیسماعیل خۆشناو" له دایك بووی گوندی كونه‌فلوسه / شاری هه‌ولیر ساڵی 1973 ، ده‌رچووی زانكۆی دهۆكم ، ئێستا مامۆستای زمانی عه‌ربیم له قوتابخانه‌ی زاگرۆس له شاری هه‌ولێر ، به‌رێوه‌به‌ری ( ممپلیه أربیل لشعبه المبدعین العرب) م كه سه‌ر به ( جامعه الدول العربی ) یه.
- باشه بابزانین چۆن به جیهانی نووسین و شیعر ئاشنا بوو؟
* سه‌ره‌تای نووسینم بابه‌تێكی په‌روه‌رده‌یی بوو به زمانی دایك، له گۆڤاری ئاسۆی په‌روه‌رده‌یی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ساڵی ( ٢٠٠٥) بڵاوكرایه‌وه ، پاشان نووسینه‌كانم به زمانی كوردی له رۆژنامه‌ی خه‌بات و گۆڤاری هه‌رێمی كوردستان و نواڵه‌ی نوێ بڵاوكراوه‌ته‌وه ، گۆشه‌یكم هه‌بوو له گۆڤاری نواڵه‌ی نوێ به ناوی ( له ئه‌لبومی مامۆستایه‌تیمدا ) وه له هه‌مان گۆڤار كۆمه‌ڵێك شیعرم به زمانی كوردی و به ئه‌زمونێكی سه‌ره‌تایی بڵاوكرده‌وه ، وه له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كۆمه‌ڵێك شیعری عه‌ره‌بیم هه‌بوو به‌ڵام ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی ڕۆشنبیری عه‌ره‌بی نه‌بوو تاكو تیایدا بڵاویبكه‌مه‌وه ته‌نها گۆڤاری ( الاتجاه اڵاخر ) نه‌بێ ئه‌ویش سیاسی بوو، دواتر ته‌نها به عه‌ره‌بی نووسیم كه پسپۆریه‌تی خۆم بوو له خوێندن وه به‌رده‌وام بووم تا ئێستا كه ده‌قه شیعریه‌كانم له زۆرێك له گۆڤار و ڕۆژنامه عه‌ربیه‌كان بلاوكراوه‌ته‌وه.
- چۆن شیعر پێناسه ده‌كه‌یت؟
*گه‌ر له روانگه‌ی نووسینی خۆمه‌وه پێناسه‌ی شیعر بكه‌م ئه‌ڵێم شیعر پێناسه‌ێكی ون بووی مرۆڤه ، له گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌یدا ده‌بیت به خاوه‌ن به‌هه‌شتێك به گوزه‌رێك به نێو وشه‌كانی دا هێمنی و ئاسووده‌یی سێبه‌ر به‌سه‌رته‌وه ئه‌كات و مه‌ینه‌ت و نه‌هامه‌تی ناتوانێت رێ به هه‌نگاوه‌كانت بگرێت . بۆیه شیعر پێناسه‌ی خود دۆزینه‌وه‌یه ، من له وون بووندا خود و ژیانی خۆم له گه‌ڵ شیعردا دۆزیه‌وه .
- هۆكاری نووسینی شیعره‌كانت به زمانی عربی بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه؟
*من سه‌ره‌تای شیعر نووسینم به زمانی دایك زمانی كوردی بووه به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی ، من پسپۆرایه‌تیم زمانی عه‌ربی بوو و له هه‌مان كاتدا مامۆستای عه‌ره‌بیش بووم بۆیه من به پێویستم زانی گرنگی به پسپۆرایه‌تی خۆم بده‌م وه له‌م رێگایه‌وه خزمه‌ت به وڵاته‌كه‌م بكه‌م.
- هه‌وڵت نه‌داوه به زمانی دایك شیعر بنووسیت؟
* گومان له‌وه‌دا نییه كه خوێندنی چوار ساڵه‌ی زانكۆ بۆ شاره‌زابوونه له بوارێك دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت ته‌ندروستانه خزمه‌ت به گه‌ل و وڵاته‌كه‌ت بكه‌یت جا بۆیه من باوه‌رم وایه كه له‌وه‌ی تێیدا پسپۆرم ده‌توانم زیاتر خزمه‌ت بكه‌م هه‌م وه‌ك كوردێك كه توانیتم به زمانێكی تر شیعر بنووسم هه‌م بۆ ناساندنی وڵاته‌كه‌م له رێگای شیعره‌كانم كه نووسه‌ره‌كه‌ی رۆڵه‌ی كوردستانه،هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تا ئاماژه‌م به‌وه‌ش دا من له‌سه‌ره‌تای نووسینم به زمانی دایك بوو.
- به بۆچوونی به‌رێزتان كاتێكی دیاركراو هه‌یه بۆ نووسینی شیعر؟
*به‌ڕای من شیعر كه‌سایه‌تیه‌كان دروست ده‌كات ، كه‌سایه‌تیه‌كان ناتوانن شیعر دروست بكه‌ن . شیعر ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌رمانه‌وه هه‌یه ، ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان به سه‌ر شیعردا نییه ، بۆیه شیعر بڕیار ئه‌دا كه‌ی بنوسرێت ، تا زه‌مینه‌ی گونجاوی بۆ سازنه‌كه‌یت ئاماده‌نییه بریاری له دایكبوون بدات . جا هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر شیعردا پسه‌پێنێت سه‌ركه‌وتوونابێت . من هیچ ده‌قێكم به‌بێهۆ نه‌نووسیوه . زه‌مینه ره‌خساوه و شیعر له دایك بووه.
- شاعیرێكی دیاریكراو هه‌یه پێ سه‌رسام بیت، یاخود كاریگه‌ری له‌سه‌ر تۆ هه‌بێت؟
*زۆر حه‌ز به شیعره‌كانی شاعیری به‌ناوبانگ "كریم العراقی" ده‌كه‌م وه هه‌روها ده‌قێكی شیعری شاعیری مه‌زن ( محمود غنیم )كه هه‌رگیز له بیرم ناچێت و بۆ قوتابیه‌كانم ئه‌یڵیمه‌وه هۆنراوه‌ی ( انا و ابنای ). وه دیوانی ( عمرو بن ابی ربیعه ) م زۆر لا خۆشه و یاده‌وریم له گه‌ڵدا هه‌یه ، ئاشكرایه كه په‌رتووكی دیوانی شیعری عه‌ره‌بی له شاری هه‌ولێردا كه‌مه منیش كتێبخانه به كتێبخانه به دوای دیوانێكی شیعری كۆنی عه‌ربی دا ده‌گه‌ڕام و هیچ دیوانێكم ده‌ست نه‌كه‌وت ته‌نها دیوانی ( عمرو بن ابی ربیعه )ه نه‌بێت ، وه كاتێ خوێندمه‌وه دیتم به شاعیری ئافره‌تان ناسراوه تا راده‌یه‌ك ئافره‌تان له ترسی ئه‌و خۆیان ده‌شارده‌وه نه‌وه‌ك شیعریان به‌سه‌ر جوانیاندا بنووسێت.
- هه‌وێنی شیعره‌كانت له‌چییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟
*له بێ به‌ش بوونم له سۆز و خۆشه‌ویستی جا گه‌ر له سۆزی ئافره‌ت بێت یان سۆزی وڵاته‌كه‌ت یان سۆزی میلله‌ته‌كه‌ت بێت هه‌مووی به ئازاره ، یان له باوه‌شی بێگانه‌ێكدا هه‌ست به سۆز و خۆشه‌ویستی ئه‌كه‌یت و به ئه‌رێنی هۆنراوه‌كه‌ت ده‌نووسیت یان له وشكانیدا ئه‌مێنیته‌وه و به نه‌رێنی هۆنراوه‌كه‌ت ده‌نووسیت . گومانیش له‌وه‌دا نییه كه سۆزی بێگانه تا كۆتایی به‌رده‌وام نابێت.
- كوردستان له كوێی نێو شیعره‌كانته؟
*من سه‌ره‌تا له عه‌وداڵی گه‌ران به دوای خودی خۆمدا بێهۆش بووم وه كاتێ خودی خۆم دۆزیه‌وه به‌هۆش خۆم هاتمه‌وه دیتم وڵاتم له خۆم وون تره بۆیه هۆنراوه‌ی (هاواری نیشتمان ) و (قۆرخكاری له وڵاته‌كم) م نووسی ( صرخه وگنی ) و ( احتكار فی وگنی ))
- كتێبی ، یاخود دیوانی چاپكراوت هه‌یه ؟
*دیوانیكی شیعریم چاپ كراوه و به ئه‌لكترۆنیش بڵاوكراوه‌ته‌وه به ناوی ( لوحات من نون ) واتا تابلۆیانێك له نون كه پێشه‌كیه‌كه‌ی شاعیر و ره‌خنه‌گری ناسراو سوری مامۆستا( عادل نایف البعینی ) ، هه‌روها كۆكراوه‌ی زۆربه‌ی ئه‌م رۆژنامه و گۆڤارانه‌ی كه شیعره‌كانمی تێیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه له سێ به‌ش به‌رگم كردوون.
- پرۆژه‌ی داهاتووت چیه؟
*پڕۆژه‌ی داهاتوو دیوانه شیعری دووه‌ممه به ناوی ( نوارس من الامل ) واتا نه‌وره‌سانێك له ئومێد كه پێشه‌كیه‌كه‌ی له لایه‌ن شاعیر و ره‌خنه‌گری ناسراوی عیراقی ( كمال عبدالرحمن ) نووسراوه ، نیازم وایه به‌م نزیكانه چاپی ده‌كه‌م . هه‌روها به‌رده‌وام ده‌بم له كۆكردنه‌وه و به‌رگ كردنی هه‌موو ئه‌و رۆژنامه و گۆڤارانه‌ی شیعره‌كانمی تێدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
- ئێمه زۆر سوپاست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و دیداره.
*منیش له كۆتاییدا زۆر سوباسی به‌رێزتان ده‌كه‌م ،هه‌رسه‌ركه‌وتووبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.