پێش كەمێك حكوومەتی لوبنان هەڵوەشایەوەو سەرۆك وەزیران و وەزیرەكانی حكوومەت دەستیان لە كار كێشایەوە.
چەند وەزیرێكی كابینەی حكوومەتی حەسان دیاب سەرۆك وەزیرانی لوبنان بۆ پەیامنێری تۆڕی هەواڵی "سكای نیوز"یان دووپات كردەوە كە حكوومەتی وڵاتەكە هەڵوەشایەوە، ئەمەش دوابەدوای زنجیرەیەك ناڕەزایی چەند رۆژی رابردووی هاووڵاتییانی لوبنانی دێت، كە بە هۆی تەقینەوە گەورەكەی بەیروت دروست بوو، هاووڵاتییان داوایان دەكرد ئەو حكوومەتە كە نابەرپرسە بەرانبەر هاووڵاتییان، دەبێ دەست لەكار بكێشێتەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە حكوومەتی دیاب كۆبوونەوەیەكی لە هۆڵی سەرای دەوڵەت ئەنجام دا، بۆ ئەوەی دوابڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن. تا ئەمڕۆ دووشەممە چەند وەزیرێكی حكوومەتەكە لە دوای یەكتر دەست لەكاركێشانەوەیان پێشكەش كردبوو.
حەسەن دیاب، سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی راگەیاند و گوتی، گەندەڵکاران لە دەوڵەت گەورەترن.
سەرۆکوەزیرانی لوبنان گوتی، "لەبەردەم ئەم واقیعەدا، هەنگاوێک بۆ دواوەوە دەگەڕێینەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ خەڵکدا بووەستین تاوەکو لەگەڵیاندا شەڕی ئەنجامدانی گۆڕانکاری بکەین، دەمانەوێت دەرگاکە بەڕووی رزگارکردنی نیشتمانی بکەینەوە کە لوبنانییەکان لە درووستکردنیدا بەشدارن، بۆیە من ئەمڕۆ دەستلەکارکێشانەوەی ئەم حکومەتە رادەگەێنم، خودا لوبنان بپارزێزێت، خودا لوبنان بپارزێزێت و خودا لوبنان بپارزێزێت، بمێنن و لوبنان بە زیندوویی بمێنێتەوە".
لە گوتارەکەیدا حەسەن دیاب ئاماژەی بەوە کرد، گەندەڵی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت گەورەترە و ریشەی داکوتیوە. لە سەرەتای دەستبەکاربوونی دژایەتیی زۆری کراوە، "چونکە گەندەڵکاران دەیانزانی ئێمە لە دژی ئەو چینەین کە چارەنووسی لوبنانیان لەدەستدایە و ئەوان خاوەنی راستەقینەی هەموو شکستەکانن".
پاش دەست لەكاركێشانەوەی دوو وەزیری لوبنان، وەزیری دادو دارایی ئەو وڵاتەش لە چوارچێوەی كاردانەوەكان بەرامبەر بە تەقینەوەكەی بەندەری بەیرووت، دەستیان لەكار كێشایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی ٨ی ٢٠٢٠، ماری كلۆد، وەزیری دادی لوبنان، دەست لەكار كێشانەوەی خۆی لە حكوومەتی حەسان دیاب راگەیاند، پاش ئەوەی دوێنێ مەنال عەبدولسەمەد، وەزیری راگەیاندن و دمیانوس قەتار، وەزیری ژینگە و گەشەپێدانی ئابووری دەستیان لەكار كێشایەوە.
ئەو ژنە وەزیرەی لوبنان ئاشكرای كرد كە بەهۆی تەقینەوەكەی بەیرووت و خۆپیشاندانەوەكانی دوو ڕۆژی رابردوو، دەستی لەكار كێشاوەتەوە.
ههروهها له لایهكى ترهوه، غازی وەزنی، وەزیری دارایی دەبێتە چوارەم وەزیری حکومەتی لوبنان لەدوای تەقینەوەکەی رۆژی سێشەممەی بەندەری بەیرووت، دەست لەکار بکێشێتەوە.
پێش وەزنی، هەریەک لە، ماری کلود نەجم، وەزیری داد، دیمیانۆس قەتار، وەزیری ژینگە و مەنال عەبدولسەمەد، وەزیری راگەیاندن دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.جگە لەم چوار وەزیرە، تائێستا حەوت ئەندامی پەرلەمانی لوبنانیش دەستیان لەكار كێشاوەتەوە.
دەستلەکارکێشانەوەی ئەو وەزیرانە لەدوای تەقینەوە گەورەکەی بەندەری بەیرووتە لە رۆژی سێشەممە (4-8-2020) کە بووە هۆی کوژرانی 160 کەس و برینداربوونی زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکە، تەقینەوەکە هەروەها وێرانکارییەکی زۆر و زیانێکی ئابووریی گەورەی بە بەیرووت گەیاند.
بەهۆی تەقینەوەکەی بەیرووت و گوشاری خۆپیشاندەران لەسەر حکومەت، حکومەتی لوبنان لە هەڵوەشانەوە دایه، کە لە 20 وەزیر پێکدێت و بۆ ئەوەی هەڵبووەشێتەوە، دەبێت یەک لەسەر سێی وەزیرەکانی دەستیان لەکاربکێشنەوە.
سەرچاوەکان هەروەها باس لەوە دەکەن، رەنگە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی لوبنان نەکرێت، بەهۆی ئەوەی نیساب تەواو نابێت، بەڵام حەسان دیاب بەبێ کۆبوونەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆى پێشکەش كرد.
له لایهكى ترهوه ههر ئەمڕۆ میدیا عەرەبییەكان بە ڕەخنەوە باسیان لە پێشنیازێكی دەوڵەتی توركیا كردووە كە خستوویەتیە بەردەم هاووڵاتییانی لوبنان و رایگەیاندووە هەر لوبنانییەك ڕوو لە توركیا بكات و رایبگەیەنێ كە توركە، ئەوا توركیا رەگەزنامەی توركی پێدەدات.
تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) بڵاوی كردەوە كە مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا لە میانی سەردانیكردنی بەیروتدا بە یاوەری فوئاد ئاكتای جێگری سەركۆماری توركیا، خواستی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەركۆماری توركیای ئاشكرا كردووە بەوەی دەیەوێ ڕەگەزنامەی توركی بداتە ئەو هاووڵاتییانی لوبنان كە خۆیان بە تورك دەزانن.
سكای نیوز لە ئاژانسی هەواڵی "ئەنادۆڵو"ی نیمچە فەرمیی دەوڵەتی توركیای گواستووەتەوە كە چاوشئۆغلو گوتوویەتی ئەنكەرا لە پشت كەسوكارە تورك و توركمانەكان لە لوبنان و جیهان دەوەستێت.
چاوشئۆغلو هەروەها دووپاتی كردووەتەوە "رەگەزنامەی توركی بەو برایانەمان دەدەین كە دەڵێن ئێمە توركین و توركمانین، ئەوانەی ویستیان هەیە ببنە هاووڵاتی توركیا، ئەمە راسپاردەی سەرۆك ئەردۆغانە".
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سکای نیوزیش ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا شان بەشان لەگەڵ خەم و ئازارەکانی گەلانی لوبنان دەوەستێت و هەمو هاوکارییەکیان پێشکەشدەکات.
ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەوە هات، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە پاش کەمێکی دیکە، بەهۆی تەقینەوە گەورەکەی بەیروت، حسان دیاب سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی و حکومەتەکەی رادەگەیەنێت.
پێشتر حکومەتی ئەمریکا هەموو پشتیوانییەکی خۆی بۆ حکومەتی لوبنان دەربڕیبو لە دۆزینەوەی هۆکارەکانی تەقینەوەکە و ئاشکراکردنی راستییەکان لەوبارەیەوە.
هەر ئەمڕۆ هەریەک لە وەزیرانی داد، تەندروستی و دارایی حکومەتی لوبنان دەستیان لەکارکێشایەوە، پرسی لێکۆڵینەوە لەتەقینەوەکەی بەندەری بەیروتیش بەئەنجومەنی دادوەری سپێردرا.
تێزانین سیستەمی سیاسیی ئێستای لوبنان لەسەر بنەمای رێککەوتنی تایفی دانراوە، کە ناوە فەرمییەکەی رێککەوتنی ئاشتەوایی نیشتمانییە و وەک بناخەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوخۆی 15 ساڵەی لوبنان دانرا، کە بە هۆیەوە هەموو پێکهاتە سەرەکییەکانی لوبنان پشکیان لە بەڕێوەبردنی دامەزراوە سیاسی، کارگێڕی و یاساییەکانی لوبناندا دەبێت. زۆر لە لوبنانییەکان پێیانوایە ئەو سیستەمە هۆکاری پەرەسەندنی گەندەڵی و داڕمانی ئابووری لوبنانە.
بەهای لیرەی لوبنانی لە نێوان حوزەیران بۆ تەممووزی ئەمساڵ بە رێژەی 60% دابەزیوە و لەنێوان تشرینی یەکەمی 2019 بۆ تەممووز بە رێژەی 80% بەهای لەدەستداوە. جگە لەوەش بەهای پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان بە رێژەی 100% لەچاو ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە، ئەوانەش لەکاتێکدان هەوڵەکانی لوبنان لەگەڵ سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنی 10 ملیار دۆلار قەرزی نێودەوڵەتی هیچ ئەنجامی نەبووە.
چهند رۆژ لهمهوبهر، به هەزاران لوبنانی رژانەته گۆڕەپانی شەهیدان لە ناوەڕاستی بەیرووتی پایتەخت، باڵەخانەی پەرلەمانیان بەردبارانکرد و دواییش چوونە نێو باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە.
خۆپیشاندەرانی لوبنان داوای رۆیشتنی بەرپرسانیان لە دەسەڵات و گۆڕانکاری ریشەیی کرد. داواشیان کرد حوکمێکی دادپەروەرانە ئەوانە سزابدات کە دەستیان لە تەقینەوەکەی رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوودا هەیە.
رۆژی چواری ئەم مانگە تەقینەوەیەکی گەورە لەبەندەری بەیروت پایتەختی لوبنانی هەژاند و بەهۆیەوە 160 کەس کوژران، زیاتر لە شەش هەزار کەس برینداربوون و تائێستا چهندین کەسیش بێسەروشێونن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.