ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆنفرانسی ئۆنلاینی هاریکاریی نێودەوڵەتیی بۆ لوبنان ساز دهكرێت و کۆنفرانسەکەش بە دەستپێشخەریی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسایە، کە رۆژی پێنجشەممە 6ـی ئاب دوای تەقینەوەکەی بەیرووت سەردانی ئەو شارەی کرد.
دواى رووداوى تهقینهوهكهى بهیروت، به گشتى ولاتى لوبنان تووشى كێشهو ئالۆزی و ناسهقامگیرى بوویهوهو ئێوارەی رۆژی شەممە بە هەزاران کەس له هاولاتیانى لوبنان، پەرلەمانی لوبنانیان بەردباران کرد و داوای چاکسازیی راستەقینەیان دەکرد، ئەمەش ئاماژەی ئەوەیە کە پێناچێت کێشەی خەڵک تەنیا بە هاریکارییە مرۆییەکان چارسەر ببێت، كه لهم رۆژانه چهندین وولاتى جیهانى هاوكارى مرۆییان بۆ لوبنان ناردووه.
خۆپێشاندانەکان تووندوتیژییان لێکەوتەوە، خەڵک و هێزە ئەمنییەکان بە رووی یەکدیدا وەستانەوە، خەڵک بە بەرد و هێزی ئەمنییش بە گازی فرمێسکڕێژ و گولـلەی پلاستیکی وەڵامی یەکدییان دایەوە.
تەقینەوەکەی رۆژی سێشەممەی رابردووی بەیرووت مێژوویی و کەم وێنە بوو، زیانی گەورەی بەو وڵاتە گەیاند کە پێشتر خەڵتانی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی دەوڵەت ببوو.
ئەوەی تاوەکو ئێستا لەبارەی زیانەکانی تەقینەوەکەی بەیرووتەوە زانراوە، 10-15 ملیار دۆلار زیانی دارایی خەمڵێنراوە. زیانە گیانییەکانیش، 170 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 6 هەزار کەسیش بریندارن، ئەمە جگە لە بێسەروشوێنبوونی 80 کەس و 300 هەزار کەسیش بەبێ ماڵوحاڵ ماونەتەوە.
وڵاتان بە پارە و بە پاڵشتیی مرۆیی ئامادەییان دەربڕیوە هاریکاریی لوبنان بکەن و رۆژانە فڕۆکەی بارهەڵگری وڵاتان لە بەیرووت دەنیشنەوە و یارمەتی رادەستی دەسەڵاتدرانی لوبنانی دەکەن.
لەپاش تەقینەوەکەوە چەند وڵاتێک بە بڕ و شێوازی جیاواز بەمشێوەیە هاریکاریی لوبنانیان کردووە: ئەمریکا بە 17 ملیۆن دۆلار، بەریتانیا بە 6.6 ملیۆن دۆلار، فەرەنسا بە 55 شارەزای ئەمنی و 6 تۆن کەرەستەی پزیشکی و 10 پزیشکی فریاکەوتنی ناردووە، قوبرس 2 هەلیکۆپتەری گەڕان و 10 شارەزای گەڕان و دۆزینەوەی ناردووە، چیک 36 شارەزای گەڕان و دۆزینەوەی ناردووە، دانیمارک 600 پۆشاکی دژە ماددەی کیمیایی دابینکردووە، میسر 2 فڕۆکە کەرەستەی پزیشکیی ناردووە و ئەڵمانیا 15 تۆن هاریکاریی مرۆیی و 1.2 ملیۆن یۆرۆی بەخشیوە.
لەگەڵ یارمەتیی مرۆیی لە 15 وڵات و رێکخراو و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە قەبارەی دەیان ملیۆن دۆلار کە لە کەرەستەی پزیشکی و مرۆیی، ئاگرکوژێنەوە، تیمی لێکۆڵینەوە، سەگ بۆ دۆزینەوەی قوربانییان و بەگەڕخستنی مانگی دەستکرد لەلایەن یەکێتیی ئەوروپا بۆ خەمڵاندنی زیانەکان خراونەتەگەڕ.
بەندەری بەیرووت کە تەقینەوەکەی لێ روویداوە دەرگای هاوردەکردنی 60٪ی پێداویستیی رۆژانەی لوبنانە، هەر بۆیە چاوەڕێدەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا قەیرانی کەمیی خۆراک و دەرمان و پێداویستییەکانیش لە لوبنان رووبدات.
تەقینەوەکەی بەیرووت لە کاتێکدا روویداوە کە لوبنان لەڕووی ئابوورییەوە بە سەختترین قۆناخدا تێدەپەڕێت و حکومەت لە مایەپووچبوونی تەواو نزیکە. سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی پێشبینی کردووە ئابووریی لوبنان لە 2020 بەرێژەی 12٪ دادەبەزێت.
رۆژی هەینی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند وڵاتەکەی بەڵێنی 17 ملیۆن دۆلاری وەک هاریکاری سەرەتایی بە لوبنان داوە. جگە لەوە ئەمریکا لە مانگی ئەیلوولی 2019ەوە، 403 ملیۆن دۆلاری وەک هاریکاری مرۆیی پێشکەشی لوبنان کردووە، کە 41.6 ملیۆن دۆلاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بووە.
هەمان رۆژ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە کە بەشداری کۆنفرانسەکە دەبێت، ئەوەش دوای ئەوەی لەگەڵ هەریەک لە ماکرۆن و میشێل عۆن، سەرۆککۆماری لوبنان قسەی کردبوو.
ئاژانسی ئەمریکیی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ناوسراو بە ( US AID) رایگەیاندووە 15 ملیۆن دۆلار هاریکاری پێشکەش بە لوبنان دەکات و لەو چوارچێوەیەدا هاریکاریی خۆراکی 3 مانگ پێشکەشی 50 هەزار کەس دەکات. هاوکات داواشیان لە سوپای ئەمریکا کردووە بەشی سێ مانگ پێداویستی دەرمان پێشکەشی 60 هەزار کەس بکەن. فەرەنساش بە چوار فڕۆکە هاریکاریی دەرمان و مرۆیی و پزیشک و رزگارکەری رەوانەی لوبنان کردووە.
لەدوای جەنگی جیهانیی یەکەم و کەوتنی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی، فەرەنسا لەلایەن کۆمکاری نەتەوەکانەوە داگیرکردنی لوبنانی پێدرا. لوبنان لە ساڵی 1943 سەربەخۆیی لە داگیرکاریی فەرەنسی وەرگرتووە. تاوەکو ئێستاش زۆر لە چینی رۆشنبیریی و هونەریی ئەو وڵاتە بە فەرەنسی قسە دەکەن، لە زۆر خوێندنگەی لوبنان زمانی فەرەنسی وەک زمانی یەکەمی خوێندنە و کریستیانەکانی ئەو وڵاتە فەرەنسا وەک هێزی پارێزەر دەبینن.
لەکاتی سەردانی ماکرۆن بۆ لوبنان، نزیکەی 50 هەزار کەس واژۆیان کۆکردەوە و داوایان لە فەرەنسا کرد بۆ ماوەی 10 ساڵی دیکە بخرێتەوە ژێر هەژموونی فەرەنسا.
كهچى له لایهكى ترهوه ، موحسین رەزایی، ئەمینداری ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران، فەرەنسای بە "دەستوەردان" لە کاروباری ناوخۆی لوبنان تۆمەتبار کرد، بەڵام ماکرۆن رەتیکردووەتەوە وڵاتەکەی بەنیازی دەستوەردان لە کاروباری سیاسیی لوبنان بێت، بەڵام لە کاتی سەردانەکەیدا رایگەیاند لوبنان "پێویستی بە رێکخستنێکی سیاسیی نوێیە".
سیستەمی سیاسیی ئێستای لوبنان لەسەر بنەمای رێککەوتنی تایفی دانراوە، کە ناوە فەرمییەکەی رێککەوتنی ئاشتەوایی نیشتمانییە و وەک بناخەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوخۆی 15 ساڵەی لوبنان دانرا، کە بە هۆیەوە هەموو پێکهاتە سەرەکییەکانی لوبنان پشکیان لە بەڕێوەبردنی دامەزراوە سیاسی، کارگێڕی و یاساییەکانی لوبناندا دەبێت. زۆر لە لوبنانییەکان پێیانوایە ئەو سیستەمە هۆکاری پەرەسەندنی گەندەڵی و داڕمانی ئابووری لوبنانە.
بەهای لیرەی لوبنانی لە نێوان حوزەیران بۆ تەممووزی ئەمساڵ بە رێژەی 60% دابەزیوە و لەنێوان تشرینی یەکەمی 2019 بۆ تەممووز بە رێژەی 80% بەهای لەدەستداوە. جگە لەوەش بەهای پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان بە رێژەی 100% لەچاو ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە، ئەوانەش لەکاتێکدان هەوڵەکانی لوبنان لەگەڵ سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنی 10 ملیار دۆلار قەرزی نێودەوڵەتی هیچ ئەنجامی نەبووە.
له دوێنهوه، هەزاران لوبنانی رژانەته گۆڕەپانی شەهیدان لە ناوەڕاستی بەیرووتی پایتەخت، باڵەخانەی پەرلەمانیان بەردبارانکرد و دواییش چوونە نێو باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە.
ئێوارەی شەممە 2020/08/08 خۆپیشاندەرانی لوبنان داوای رۆیشتنی بەرپرسانیان لە دەسەڵات و گۆڕانکاری ریشەیی کرد. داواشیان کرد حوکمێکی دادپەروەرانە ئەوانە سزابدات کە دەستیان لە تەقینەوەکەی رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوودا هەیە کە زیاتر لە 170 کەسی کوشتووە.
بە گوتەی خاچی سووری لوبنانی، 142 کەس لە خۆپیشاندانەکاندا بریندارن، 32یان گوازراونەتەوە نەخۆشخانە و کارمەندێكی ئەمنییش گیانی لەدەستداوە.
حەسان دیاب، سەرۆکوەزیرانی لوبنان لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکان گوتارێکی پێشکەشکرد و گوتی، دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی بکرێت بۆ ئەوەی لوبنان لەو قەیرانە رزگاری ببێت.
حەسان دیاب جەختی لە لێکۆڵینەوەکان لە تەقینەوەکەی رۆژی سێشەممە کردەوە و گوتی، راستییەکان دەردەکەون و ئەوانەی لێی بەرپرسن سزادەدرێن.
ئاژانسی بۆشایگهرى (ناسا)، نەخشەی تەقینەوە گەورەکەی بەیروتی بڵاوکردوە و كاریگەرییەكانی ئەو تەقینەوەیەی خستوەتەڕوو.
تیمی وێنەگرتن و شیكردنەوەی خێرا (ARIA) لە ئاژانسی ناسا ئەو نەخشانەیان بڵاوكردوەتەوە کە پیشانیدەدەن چەند کاریگەرییان هەبوە لەسەر ناوچەکە. لەناو نەخشەکاندا پلەی گەرمی ئەو ناوچەیە خراوەتەڕوو کە تەقینەوەکەی تێدا روویداوە و رونیشیكردوەتەوە كوێ زۆر زیانی بەركەوتوە.
لەسەر نەخشەكە رەنگی سور ئەو شوێنانە دیاریدەکات کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتوە، رەنگی پرتەقاڵیش ئەو شوێنانەیە کە زیانەكان تێیدا مامناوەند بووە، رەنگی زەرد لەسەر نەخشەكەدا كەمترین زیانی هەبووە.
ئەو جۆرە نەخشانە هاوكاردەبن لە دەستنیشانكردنی ناوچە زۆر زیانلێكەوتوەكان و رێ نیشاندەدات خەڵك بزانن لە كوێ قوربانی زۆرتر هەیە و پێویستیی هاوكاریكردن زۆرترە.
لهبهر كاریگهرى خراپى دۆخى وولات، هەردوو وەزیری ژینگە و راگەیاندن لە حکومەتی لوبنان دواى تەقینەوەکەی بەیروت دەستیان لەکارکێشایەوە، میدیاکانیش ئاماژە بە ئەگەری دەستلەکارکێشانەوەی حەسەن دیاب، سەرۆکی حکومەت و شەش وەزیری دیکە دەکەن.
ماڵپەڕی "سکای نیوز" بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە دمیانوس قەتار، وەزیری ژینگە و گەشەپێدانی ئیداری لە حکومەتەکەی حەسەن دیاب دەستی لەکارکێشایەوە، پێشووتریش مەنال عەبدولسەمەد، وەزیری راگەیاندنی لوبنان بەهۆی تەقینەوەکەی بەیروت دەستی لەکارکێشابوویەوە.
پەیوەست بەم بابەتەش لە چەند رۆژی رابردوودا پێنج پەرلەمانتاری لوبنان، بەهۆی دۆخی خراپی وڵات و ئیدارەدانی قۆناغی راگوزەر بەتایبەت دوای تەقینەوەی 4ی ئابی بەیروت کە بەهۆیەوە 300 هەزار کەس لە ماڵەکانیان ئاوارە بوون، دەستیان لەکارکێشایەوە.
چواری ئەم مانگە لهئهنجامی تهقینهوهیەکی گەورە له بەندەری بهیروت 158 كهس گیانیان لهدهستدا و زیاتر له پێنج ههزار كهسی دیكهش برینداربوون، هاوکات زیانە ماددیەکانیش بە زیاتر لە سێ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
وەزیری راگەیاندنی لوبنان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە حکومەتی وڵاتەکە راگەیاند و دەڵێت، پێش راگەیاندنی هەواڵەکە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە سەرۆکی حکومەتی لوبنان کردوە.
مەنال عەبدولسەمەد، وەزیری راگەیاندنی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە حکومەتی وڵاتەکە راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، "پێش راگەیاندنی هەواڵەکە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بەسەرۆکی حکومەتی لوبنان کردوە".
مەنال لە بەیاننامەکەدا دەڵێت، "هۆکاری دەستەلەکارکێشانەوەم دەگەڕێتەوە بۆ نەبینی هیوایەک بۆ رزگارکردنی وڵات کە بەرەو دەوڵەتێکی شکستخواردو دەچێت".
باسی لەوەشکرد، "لوبنانی ئێستا ئەو وڵاتە نییە کە خۆشماندەویست و دەمانویست بدرەوشێتەوە و لەهەموو روویەکەوە نمونەیی بێت، بەڵکو لە ئێستادا لوبنان لە رۆچوندایە و دەبێت بە دەوڵەتێکی شکستخواردوو.
دەستلەکارکێشانەوەی ههردوو وەزیری لوبنان لەپاش ئەوە دێت دوێنێ شەممە پێنج پەرلەمانتاری لوبنان کە ئەندامی حزبی کەتائیب بوون دەستلەکارکێشانەوە.
له لایهكى تریشهوه ، کۆمپانیای مۆزەمبیق بۆ دروستکردنی تەقەمەنییەکان شتی نوێی سەبارەت بە بارە نیترات ئەمۆنیۆمەکە ئاشکرا کرد، کە رۆژی سێشەمەی رابردوو لە بەندەری بەیرووت تەقییەوە و زیانێکی زۆری بە خەڵک و بینا و کەلوپەلەکانی لوبنان گەیاند.
بارەکە، کە پێکهاتبوو لە دوو هەزار و 750 تۆن لە مادەی نیترات ئەمۆنیۆم، کە بۆ دروستکردنی پەیین و تەقینەوەکان بەکار دێت، لە جۆرجیاوە بەرەو مۆزەمبیق هاتووە، بەرلەوەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی لوبنان بەرلە 7 ساڵەوە دەستی بەسەردا بگیرێت، بەڵام سێشەممەی ڕابردوو لە بەیرووت تەقییەوە.
گوتەبێژێک بەناوی کۆمپانیای مۆزەمبیق بۆ دروستکردنی تەقینەوەکان گوتی، ئەو بارەی نیترات ئەمۆنیۆم، کە لە ساڵی 2013ەوە لە بەندەری بەیرووت دەستی بەسەردا گیرابوو، تاکە بارە، کە نەگەیشتە دەست کۆمپانیاکە، کە لەو بوارەدا کار دەکات.
تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی لەزاری گوتەبێژ بەناوی کۆمپانیاکە گواستوویەوە و گوتی" ئەمە تاکە بارە، کە نەگەیشتە دەستمان. پێشتر شتی وا نەبووە، هەرگیز شتی وا رووی نەداوە".
گوتەبێژەکە، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ڕای گەیاندووە: "هەمیشە، کە داوای شتێک دەکەی بۆ ئەوەی بیکڕی، وا نەبووە کە دەستت پێی نەگات، ئەم بارە بارێک نییە، کە لە پۆستەدا ون بووبێ، ئەمە بڕێکی ئێجگار زۆرە".
روونیشی کردووەتەوە، ئەو بارە نیترات ئەمۆنیۆمە تایبەت بوو بە دروستکردنی تەقینەوەکان بۆ کۆمپانیاکانی کانزاکان لە مۆزەمبیق، دووپاتیشی کردووەتەوە، کە بەر لە 7 ساڵان لە بەندەری بەیرووت دەستی بەسەردا گیراوە.
گوتەبێژەکە دووپاتیشی کردەوە، کە کۆمپانیایەکە پارەی بارەکەی نەداوە، چونکە بەدەستی نەگەیشتووە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە بارێکی دیکەی نیتراتی لەجیاتی ئەم بارە دەستبەسەرداگیراوەدا کڕیوە.
گوتەبێژی کۆمپانیایەکە سەرسامیی خۆی دەربڕی لەو ماوە زۆرەی کە بارە ئەمۆنیۆمەکە هەڵگیراوە و گوتی: "ناکرێ ئەم مادەیە بەبێ بەکارهێنان هەڵبگیرێت، ئەمە مادەیەکی ترسناکە و لەکاتی گواستنەوەدا پێویستە رەچاوی رێوشوێنی زۆر توندوتۆڵی بکرێت".
گوتیشی: "ئەم مادەیە ترسناکە و بۆ بەرهەمهێنانی تەقینەوەکان بەکار دێت، بەڵام وەک بارووت نییە، ئەمە وەک یارییە ئاگرینەکان زوو گڕ دەگرێ، لەم بارەوە بارووت سەلامەتترە".
بەگوێرەی لێدوانی ئەو گوتەبێژە سەرەڕای گەورەیی و زۆریی بارەکە، کە لە بەیرووتدا تەقییەوە، بەڵام ئەمە زۆر کەمترە لەو بڕەی، کە کۆمپانیای دروستکردنی تەقەمەنییەکان لە مۆزەمبیق مانگانە لە بەرهەمهێناندا بەکاری دێنێت، چونکە زۆر وڵات هەن ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن تەن لە نیتراتی ئەمۆنیۆم بەکار دێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.