هونه‌رمه‌ند "موئه‌یه‌د عه‌بدوڵڵا" یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌له‌رێگه‌ی په‌نجه‌و قورگه‌كه‌وه حه‌یامێكه خزمه‌ت به هونه‌ری كوردی كردوه و ده‌كات خاوه‌نی چه‌ندین ئاواز و گۆرانییه جگه له‌وه‌ش له بواری جیهانی مناڵان جێپه‌نجه‌ی دیاره بۆ زیاتر ئاشنا بوون به كار‌و چالاكییه هونه‌رییه‌كانی به چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كردوه.
دیمانه /كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
* چۆن ئاوێته‌ی موزیك و گۆرانی بوون .
- ژیانی هونه‌ری و ئاشنا بوونم پێوه‌یی ، له‌وه‌ته‌ی حه‌زم لێوه دورست بووه ئاشنام به موزیك و گۆرانی و هۆنراوه وه‌ته‌واوی كاره جوانه‌كانی تری هونه‌ر ، شایانی باسه له قۆناغه‌كانی خوێندنمدا له‌گه‌ڵ هونه‌ری گۆرانی و مۆزیك ژیاوم لێی دانه‌بڕاوم كه‌م تا زۆر.. وه‌كو گۆرانی گووتن خۆمم ناساندووه به‌شداری ئاهه‌نگه‌كانی قوتابخانه‌و گه‌شت و سه‌یرانم كردووه له دوای هه‌شتاكان گۆرانیم چریوه، گۆرانیش لای من هاواری روح و ناخه له خۆشی و ناخۆشیه‌كانمدا له‌پاشان خۆم خۆمم فێری میوزیك كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ خولێكی میوزیكم دیبێ ته‌نها له رێگای هه‌ندی هاوڕێیانم له مانه هونه‌رمه‌ند به‌ختیار كۆیی كه هانده‌رم بووه بۆ گۆرانی ووتن و تا ڕاده‌یه‌ك زانیاره‌كانی ئامێری عود .
* بۆچی ئامێری عوتان هه‌ڵبژارد؟
- ئامێری عود ئاوێته‌ی حه‌زو ته‌نیایی و مه‌جلیسی و تێگه‌یشتنی من بووه له ڕوویی ئاوازه‌كان و هۆنراوه‌كانی شاعیران و هی خۆم به‌مه‌به‌ستی ده‌ڕبڕین و كاركردنم له ژیاندا ، بۆیه له‌یه‌ك گه‌یشتین و به‌یه‌كه‌وه هه‌ین و دیارین و خۆشه‌ویستیمان بۆیه‌كترو هه‌واداران هه‌بووه و ده‌بێ، تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و ئامێرانه‌ی كه به ریشه ده‌ژه‌نرێن ئه‌توانم بیان ژه‌نم به‌ڵام له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه كه ده‌مێكه به‌یه‌كه‌وه ئاشنا‌و ژیاوین ئامێری عوده.
* جیاوازییه‌ك ده‌بینیت له نێوان موزیكی مناڵان و موزیكی گه‌وره‌كان دا؟
- بێگومان جیاوازی زۆر هه‌یه‌له نێوان كاركردن بۆ هونه‌ری منداڵان و هونه‌ری گه‌وران كاركردن بۆ منداڵان زۆر ووردو هه‌ستیاره كۆمه‌لێك یاسا‌و رێسای كاركردنی قۆناغه‌كانی منداڵانی تیایه، ده‌بێ بزانرێت كه چۆن كاری منداڵان ده‌كرێت له ساده‌یی هۆنراوه‌و ئاواز‌و شێوه ووتن ( مقام)-كێش ریتم، نه‌گۆرینی ئاواز( تحویل) ، ئاستی منداڵان بێ ، به‌كارهێنانی چه‌ند تۆنێكی كه‌م له ئاوازداناندا، دوور له تۆن و نیو تۆن و چاره‌گه تۆن واته ئاسانی و ساده‌یی بۆ هه‌مووان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی هه‌زم بكرێن له‌لایه‌ن منداڵان و قوتابیانه‌وه هه‌ربۆیه كاركردن بۆ منداڵان ئاسان نیه پێویسته كه‌سی شاره‌زا زانیاری زۆری هه‌بێت بۆ پێكهاته‌ی منداڵان و قۆناغه‌كانی ژیانیان.
به‌ڵام كاركردن بۆ گه‌وران وه‌ك كاركردنی منداڵان نابێت ئه‌و كه‌سه‌ی كار بۆ منداڵان ده‌كات خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت له كاره‌كانی نه‌ك منداڵ بێگومان گه‌وره‌كان ده‌توانن به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ له‌وانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسم كردوون هه‌ڵبژاردن بۆ ئاواز‌و هۆنراوه‌كان بكه‌ن به‌هره جۆره ریتمێك و شێوه ووتنێك بێت وه‌له‌سه‌ر چ جۆره تۆنێك و فراوانی ئاواز‌و گۆرینی ئیقاع بێت.
به‌مه‌ش لێره‌دا گه‌وران خۆیان به‌رپرسیاری سه‌ره‌تاو كۆتایی خۆیانن له ناوه‌ندی هونه‌ری و دونیایی جوانی دا به‌ڵام له كۆتایی دا كاركردن بۆ منداڵان و گوران مێژووی یه‌و به‌رپرسیاری زۆری تیایه.
* به‌چ ژه‌نیارێك سه‌رسامی ؟
- وه‌كو ئامێری عود له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تاییه‌وه سه‌رسام بویمه به‌م ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی كه ئه‌م ئامێره‌یان به‌ده‌سته‌وه بووه به‌تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندان و مامۆستایان ( رزگار خۆشناو وریا احمد)
هه‌روه‌ها به ژه‌نین و ده‌نگی ئامێری عود له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان كه بۆ هونه‌رمه‌ندانی گۆرانی بێژ ژه‌نراوه وه‌كو هونه‌رمه‌ندانی كۆچ كردوو حه‌سه‌ن زیره‌ك ، خاله سێوه ، خاله تاهیر ، حه‌مه‌جه‌زا ... تاوه‌كو ئێستاش به ده‌ست و په‌نجه‌ی زۆر له ژه‌نیارانی ئامێری عود دڵخۆشم به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌تایبه‌تی به‌روح و هه‌ستێكی كوردی كه میهری و سۆز ده‌به‌خشن به جوانی ناخ و په‌نجه‌كانیان تێكه‌ڵاو ده‌بن به روحی منیشه‌وه.
* هه‌وڵ نه‌داوه گۆانی بڵێیت؟
وه‌كو له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێكردووه به لاسایی كردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ڕه‌سه‌ن و قوتابخانه ده‌ست پێكردووه وه‌كو هه‌رگۆرانی بێژێكی تر ، هونه‌رمه‌ندانی ڕه‌سه‌ن كه له پێشه‌كی باسم كردوون له دوایی ئه‌مانه‌وه بۆ خۆم به‌باشم زانیوه كه ده‌بێ ئاگاداری كاری هونه‌ری و شێوازی ووتنی خۆم بم وه‌كو گۆرانی ووتن و ژه‌نین و ئاواز.. هه‌تا دوایی بۆ زانیاری هه‌موو لایه‌ك له قۆناغه‌كانی خوێندندا به‌تایبه‌تی له ئاماده‌یی رزگاری له هۆلی گه‌ل ساڵی 1983 گۆرنیم چڕیوه له‌گه‌ڵ گروپێكی قوتابخانه‌كه‌مان ، له ساڵی 1993 تا 2000 ئه‌ندامی كۆمه‌له‌ی هونه‌رو وێژه‌یی كوردی بوویمه گۆرانیم چڕیوه كه زۆربه‌یان ئاوازی خۆم بووه كه هاوڕێیانی میوزه‌ك ژه‌ن و هونه‌رمه‌ندم به‌مه ده‌زانن و هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن كه من ته‌مه‌نێكه كاری گۆرانی و میوزك ژه‌نی ده‌كه‌م .
چه‌ند گۆرانیه‌كم تۆمار كردووه له‌ته‌ك گۆڕانی ئامێری عودم ژه‌نیوه بۆ هه‌موو بۆنه‌و یاده‌كان، نیشتمانیه‌كان ، هه‌له‌بجه‌و نه‌ورۆز ، سالیادی هونه‌رمه‌ندانی كۆچ كردوو له پایی خزمه‌ت و بوون و چالاكیه‌كانیان به‌رنامه‌ی تیڤیه هونه‌ریه‌كان به گۆرانی و مۆزیك .
له كۆتایی ئه‌وه ده‌لێم به‌داخه‌وه ئه‌وه زیاتر له دوو ساڵه سێ گۆرانیم تۆمار كردووه به‌ده‌نگی خۆم دووانیان ئاوازی خۆمه‌و مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره مامۆستا" جمال جمیل" پێشه‌كی مۆزیكی بۆ داناوه ، گۆرانی سێیه‌م / گۆرانیه‌كانی دوێنێ و ئه‌مرۆ ئاوازی مامۆستای هونه‌رمه‌ند جمیل سنجاوییه ، مامۆستا جمال جمیل پێشه‌كی بۆ داناوه ، ئه‌مانه كاری باشیان بۆ كراوه ئاماده‌ن بۆ كلیپ كردن.
به پێویستی ده‌زانم هه‌رسێ به‌رهه‌م له‌لایه‌ن مامۆستای هونه‌رمه‌ند هۆگر سه‌عید سكوێنسه‌ری بۆ كراوه ، وه له ئستۆدۆی ئۆكتاف له‌لایه‌ن خۆشه‌ویستی هه‌موومان كاكه حمودی تۆمار كراون به سوپاسه‌وه .
به پێویستی ده‌زانم رێز‌و خۆشه‌ویستی بنێرم بۆ هه‌موو هاوكارانم هونه‌رمه‌ندان خۆشه‌وی عزیز ، مامۆستا سه‌ید احمد ره‌واندوزی ، هاوڕێ و خۆشه‌ویستی دێرینم هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌شتی كه به هه‌موویانه‌وه هاوكاریان كردووم ، هیوادارم زیاتر هاوكاری بكرێم بۆ تۆماركردنی به‌رهه‌مه‌كانی ترم و كلیپ كردنیان له داهاتوودا له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزمدا.
*ئیمه‌ش زۆر سوپاس هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازیت.
- منیش سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وبه‌سه‌ركردنه‌وه‌یه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.