هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر (د. ژیلوان تاهیر) یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌جێ په‌نجه‌ی له نێو شانۆی كوردی دیاره، یه‌كێك بووه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی په‌یمانگه‌ی هونه‌رجوانه‌كانی هه‌ولێر و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان كاری ده‌رهێنانی بۆ (36) شانۆگه‌ری و (60) كلیپ كردوه ،به به‌رده‌وامی له گۆڤار و رۆژنامه‌كان له‌سه‌ر بواری شانۆ و دراما ده‌نوسێت ، بۆ زیاتر ئاشنا بوو به كار‌و چالاكی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵ سازدا.
هه‌ڤپه‌یڤین /كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
- سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر بكرێت ،كورته‌یه‌ك له‌ژیانی هونه‌ری خۆت بۆ خوێنه‌رمان باس بكه‌یت؟
* من ژیلوان تاهیر له‌ساڵی 1966 له‌شاری هه‌ولێر له‌دایك بووم ،ساڵی 1992 بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسم له بواری ده‌رهێنان له كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدا به‌ده‌ست هێناوه،ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان‌م،سه‌رۆكی گروپی شانۆڤانی كوردم ، بروانامه‌ی دكتۆرام هه‌یه له‌بواری ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆژیا له سینه‌ماو شانۆدا، كاری ده‌رهێنانم بۆ (36) شانۆگه‌ری كردوه ، له‌گه‌ڵ 3 زنجیره درامای ته‌له‌فزیۆنی و 6 كورته فیلم ،هه‌روه‌ها چه‌ندین ووتارو لێكۆلێنه‌وه‌م له‌بواری سینه‌ماو شانۆ و ته‌له‌فزیۆن له گۆڤار‌و رۆژنامه‌كان بڵاو بۆته‌وه ،وه‌زیاتر له (60) كلیپیم بۆ گۆرانی بێژه ناسراوه‌كان ده‌رهێناوه،ئێستا مامۆستا‌م له زانكۆی سه‌لاحه‌دین/كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كان/به‌شی سینه‌ماو شانۆ، خێزاندارم و چوار منداڵم هه‌یه له گه‌ره‌كی به‌ختیاری له‌شاری هه‌ولێر ده‌ژیم.
- ئاشنایه‌تیت له گه‌ڵ شانۆ چۆن بوو؟ ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌كێن ، كه هانده‌رت بوو بۆ ئه‌وه‌ی روو له جیهانی شانۆ بكه‌یت؟
* له‌قۆناغی ناوه‌ندی هونه‌رمه‌ند مامۆستا (یاسین مسته‌فا) به‌ڕێوه‌به‌رمان بوو له قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی قه‌ندیل زۆر هانده‌رم بوو هه‌روه‌ها له‌قۆناغی ئاماده‌یی خودالێخوشبوو مامۆستا (جه‌لیل مسته‌فا) مامۆستای وانه‌ی هونه‌ربوو فێری هونه‌ری شێوه‌كاری و شانۆی كردین بۆیه ڕۆڵی ئه‌م دوو مامۆستایه‌م له‌بیر ناكه‌م، هه‌روه‌ها له‌ئاماده‌یی رزگاری له چه‌ندین شانۆیی وه‌ك ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌ر به‌شداربووم له‌ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو.
- بۆ هونه‌رمه‌ند كامه‌یان گرنگتره، خوێندنی ئه‌كادیمیا یان ئه‌زموون و كاری به‌رده‌وام؟
* به‌رای من هه‌ردووكیان گرنگن و ته‌واوكه‌ری یه‌كترن شانۆ به‌هره‌یه به‌هره‌ش به خوێندنی ئه‌كادیمی ئاشنا ده‌بیت به قوتابخانه‌و ستایله شانۆییه جیهانیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی فیكری و فه‌لسه‌فی و هونه‌ری و ئیستاتیكی.
- شانۆی كوردی له ئێستادا چۆن ده‌بینی؟
* ته‌مه‌نی شانۆی كوردی هونه‌ری نیو سه‌ده‌یه و ته‌مه‌نێكی كورتی هه‌یه به‌به‌راورد به‌شانۆی جیهانی به‌ڵام له سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو تاكو ئه‌مڕۆ پێشكه‌وتنی باشی به خۆیه‌وه بینیوه ، جێی داخه له‌ئێستادا هوڵی شانۆ‌و ته‌كنیكی هونه‌ری ناو هۆڵه‌كان زۆر ساده و ساكارن هه‌روه‌ها ئه‌كته‌ری پیشه‌كارمان نیه كه به‌ته‌واوی خۆیان بۆشانۆ ته‌رخان كردبێ بۆیه به‌رهه‌مه‌كان پچر پچرن و پلانی دارێژراوی ساڵانه نیه تاكو زۆرترین ده‌رهێنه‌رو ئه‌كته‌ر به‌شداربن و خه‌ونه‌كانیان به ئه‌نجام بگات.
- تاچه‌ند رۆڵی هونه‌رمه‌ند له چاكسازی نێو كۆمه‌ڵگا گرنگه؟ئێوه ئه‌و رۆڵه چۆن ده‌بینن؟
* شانۆ ئاوێنه‌ی كومه‌ڵه هه‌ربۆیه رۆڵی گرنگ ده‌بینێ له پرۆسه‌ی چاكسازی ناو كۆمه‌لگه‌دا به مه‌رجێك په‌یوه‌ندی نێوان شانۆ‌و كۆمه‌لگا ئاسایی بكرێته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتیش به‌ته‌واوی پشتگیری له‌شانۆ بكات و ره‌خنه‌و گوتار‌و په‌یامه‌كانی قبوڵ بكات چونكه شانۆ دڵی میلله‌ته.
- سازدانی فیسڤاڵی شانۆیی ساڵانه، له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه و ناوخۆیی كوردستان تاچه‌ند كاریگه‌ری ئه‌رێنی له سه‌ر شانۆكار ده‌بێت؟
* به‌رای من ئه‌و هه‌موو فیسیڤاڵانه‌ی له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه سازده‌كرێن كه‌م بكرێنه‌وه ، باشتره له جیاتی سه‌رف كردنی ئه‌و هه‌موو بودجه‌یه باره‌گای تیپه‌كان بكرێنه‌وه‌و بودجه‌یان پێ بده‌ن تاكو به‌رده‌وامی به‌شانۆ ببه‌خشن ،مه‌سه‌له‌یه‌كی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت: ماڵ به‌خۆی نه‌بوو میوانیشی هاته‌سه‌رێ ،ئێمه هوڵی شانۆمان نیه یان زۆر خراپه نه ساردكه‌ره‌وه‌ی باشی تیایه ، نه گه‌رم كه‌ره‌وه و نه رۆناكی و ته‌كنیكی هونه‌ری بۆیه باشتروایه هه‌موو هه‌وڵێكمان له پێناو ئه‌وه بێت ماڵی شانۆی كوردی بونیاد بنێینه‌وه‌و بینه‌ر بگه‌رێنینه‌وه ناو هۆڵه‌كان.
- به‌رێزتان له بواری كاری درامی ته‌له‌فزیۆنی جێ په‌نجه‌تان دیاره له ئێستادا زۆربه‌ی تیڤیه‌كان زنجیره دۆبلێره‌كان په‌خش ده‌كه‌ن خوێندنه‌وه‌ی به‌رێزتان چۆنه؟
* زۆربه‌ی زنجیره دۆبلاژ كراوه‌كان بۆ كۆمه‌لگه‌ی خۆیان به‌رهه‌م هێنراون ،به‌هیچ جۆریك له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریتی كۆمه‌لگای كورده‌واری ناگونجێن ، وه كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیان هه‌یه له هه‌ست و نه‌ستی گه‌نجه‌كانمان ،پێویسته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری لیژنه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌بێت وه‌ئه‌و لیژنه‌یه ده‌سه‌ڵاتی قبوڵ كردن و ره‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌و زنجیره بیانیانه‌ی هه‌بێت به‌ر له په‌خش كردن له تیڤیه‌كان ،وه‌به‌پێچه‌وانه‌وه گرنگی به زنجیره درامای خۆماڵی بدات كه‌له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی پسپۆر‌و خاوه‌ن ئه‌زمون ئه‌نجام بدرێن و بابه‌ته‌كان هه‌ڵگری په‌یامێكی به‌نرخی ناو كۆمه‌لگا بن و بینه‌ر چێژیان لێ وه‌ربگرێت.
- وه‌كو ئاشكرایه له‌بواری نوسین خامه‌ت ره‌نگینه ده‌كرێت تیشك بخه‌یته سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ش؟
* له‌بواری نوسین تاكو ئێستاچه‌ندین توێژینه‌وه‌و بابه‌ت و ووتارم ده‌رباره‌ی هونه‌ری سینه‌ماو شانۆ و درامای ته‌له‌فزیۆنی له گۆڤار‌و رۆژنامه‌كان بڵاو كردۆته‌وه ،چه‌ندین ده‌قی شانۆیی و سیناریۆی سینه‌مایی و درامای ته‌له‌فزیۆنیم نوسییوه‌و ، له ئێستاش خه‌ریكی نوسینی سیناریۆی فیلمی (ئه‌سمه‌رو مامه‌ر)م.
- ئێستا خه‌ریكی پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ری گه‌وره‌ن له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی بواری موزیك (سه‌ڵاح ره‌ئوف) ده‌كرێت ئاماژه به‌و كاره هونه‌ریه بده‌ن؟
* ئه‌وه‌ی راستی بێت من ساڵانێكه عاشقی هونه‌ری (ئۆپێرا)م هه‌ربۆیه له‌كاتی خوێندنی دكتۆرام له ووڵاتی ئوردن له‌سه‌ر داوای خۆم كۆرسێك هونه‌ری ئۆپێرام وه‌رگرت وه به‌رده‌وام سه‌ردانی ئۆپرای مه‌له‌كی ئوردنیم ده‌كرد و له پرۆڤه‌كانیان ئاماده ده‌بووم وه ماوه‌ی سێ ساڵه به‌رده‌وام له توێژینه‌وه‌دام له‌سه‌ر هونه‌ری ئۆپێرا دواجار په‌یوه‌ندیم به هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی موزیك ژه‌ن مامۆستا (سه‌ڵاح ره‌ئوف) كرد كه له‌بواری موزیكی دراما ده‌ستێكی باڵای هه‌یه‌و چه‌ند ئاوازی بۆ هه‌ندێك له دراما كوردیه‌كان داناوه ،به‌نیازین به‌یه‌كه‌وه ئۆپێرای (خه‌ج و سیامه‌ند) وه‌كو پرۆژه پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بكه‌ین وه‌ئه‌گه‌ر دام و ده‌زگا په‌یوه‌ند داره‌كان پشتگیریمان بكه‌ن ئاماده‌ین ، ده‌زگای ئۆپیرای كوردستان دابمه‌زرێنین كه زۆر گرنگه بۆ هونه‌ری كوردی وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
- ئێمه زۆر سوپاس ده‌كه‌ین بۆ ده‌رفه‌ته‌ی به ئێمه‌ت دا .
* منیش سوپایتان ده‌كه‌م،هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازم.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.