دواى هه‌لگیرسان و په‌ره‌سه‌ندنى شۆرشى ئهیلوول له سالى 1961 به سه‌ركردایه‌تى رابه‌رى گه‌لى كورد "مسته‌فا بارزانى" و سووربونى سه‌ركردایه‌تى سیاسی كورد له‌سه‌ر وه‌دیهێنانى ئامانجه‌كانى شۆرش و مافى بنپێكراوى گه‌لى كوردستان، حكومه‌تى ئه‌وكاتى عێراقى ناچار كرد رێگه‌ى دانوستان بگرێته‌به‌ر و دان به مافه‌كانى گه‌لى كورددا بنێت و له دواین جاردا رێگه‌ى خۆشكرد رێككه‌وتن له‌گه‌ل سه‌ركردایه‌تى كورد ئیمزا بكات، كه تێیدا حكومه‌ت له رێككهتنێكى چه‌ند خالیدا دانى نا به مافه‌كانى كورد، كه له ئه‌نجامدا رێككه‌وتنى 11ى ئادارى سالى 1970ى لێكهوتهوه.
سبه‌ى دووشه‌ممه 11-3-2019، ساڵرۆژی راگه‌یاندنى رێكه‌وتنامه‌ى 11ى ئادارى سالى 1970یه، كه له‌و رێگه‌یه‌وه حوكمی زاتیی له‌چوارچێوه‌ى عێراق به كوردستان درا.
له‌ساڵی 1970، به‌یاننامه به‌ناوبانگه‌كه‌ى 11ى ئادار بڵاوكرایه‌وه‌و واژوكرا، له‌نێوان سه‌ركردایه‌تى سیاسی كورد "مسته‌فا بارزانى" و حكومه‌تى ئه‌وكاتى عێراق، كه به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه، حوكمی زاتیی و خۆبه‌ڕێوه‌بردن به كورد درا له‌چوارچێوه‌ى هه‌رسێ پارێزگاى سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆك، به‌بێ ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم .
پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌م رێكه‌وتنه تێكچوو، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونى عێراق به رێكه‌وتنه‌كه‌و هه‌روه‌ها داواكاریی كورد بۆ حوكمێكى زاتى راسته‌قینه‌و یه‌كلا نهبوهنهوهى پرسی كه‌ركووكیش.
مانگى ئازار، پڕه له‌و ڕووداوانه‌ى كه كاریگه‌رى قوڵ و گه‌وره‌یان له‌سه‌ر پرسى نهتهوهیىو ژیانى سیاسى كورد داناوه.
49 ساڵ بەسەر رێککەوتنی 11ـی ئاداری 1970 تێدەپەڕێت، كه لە نێوان حکومەتی ئەوکاتی عێراق و مەلا مستەفاى بارزانی، سەرکردەی شۆڕشی ئەیلول لە باشووری کوردستان، واژۆکرابوو.
یەکەمجاربوو حکومەتی عێراق دان بە مافەکانی کورد دابنێت. هەر بە پێی رێککەوتنەکە، بڕیاربوو تاوەکو ساڵی 1977، بەڕێی سەرژمیری گشتی، ناوچەی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی کورد دیاری‌بکرێت، بەو مەرجەی کورد بەشداری حکومەتی عێراق بکات.
بەهۆی یەکلانەبوونەوەی پرسی کەرکووک و داواکردنی پشکی نەوتی ئەو شارە بۆ کورد لە لایەن جه‌نه‌رال مستەفا بارزانییه‌وه، حکومەتی عێراق ئەو داوایەی بە راگەیاندنی شەڕ ناوزەدکرد و لە ساڵی 1974، تاکلایەنە بڕیاری ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی کورد لە باشووری کوردستان دا، بە بێ ئەوەی ئەو ناوچەی ئۆتۆنۆمییە، شاری کەرکووک و قەزاکانی خانەقین و شنگال بگرێتەوە.
حکومەتی عێراق لە پیلانەکانی دژی گەلی کورد بەردەوامبوو، تاكو لە ساڵی 1975 رێککەوتننامەی جەزائیری لەگەڵ شای ئێران واژۆکرد، کە بە گوێرەی ئەو رێککەوتنە، بەغدا رازیبوو جارێکی دیکە سنووری نێوان عێراق و ئێران دەستکاری بکرێتەوە، بەو مەرجەی چیدیکە تاران پشتیوانی شۆڕشی کورد لە عێراق نەکات، بەمەش رێککەوتنی 11ـی ئادار کۆتایی هات.
رێككەوتننامەی 11 ئادار بە دستكەوتێكی بێ وێنە لە مێژووی سیاسیی خەباتی رزگاریخوازی گەلی كورد بە رێبەرایەتی مستەفا بارزانی ئەژمار دەكرێت، بەتایبەتی دانپێدانی فەرمی دەوڵەتی عێراق بە مافە رەواكانی گەلی كوردستان لە سەدەی بیستەمدا لە لایەكەوە بە خاڵە وەچەرخانیكی گرنگ لە تێگەیشتنی دەوڵەت بۆ پرسی كورد و مافە رەواكانی ئەژمار دەكرێت و لە لایەكی ترەوە بۆ یەكەمجار لە میژووەكەیدا كورد بە فەرمی دەبووە خاوەن حكومەتێكی یاسایی و دەستووری.
لە رێكەوتننامەكەدا، بە پێی سەرژمێری ناوچە كوردییەكان دیاری دەكران و ئۆتۆنۆمی ئەو ناوچانە دەگرتەوە كە زۆرینەی خەڵكەكەی كوردن و لەگەڵ ئەوشدا دەبووە ھاوبەشێكی راستەقینە لە حوكمڕانیی عێراق.
ئەم رێككەوتنە ئەنجامی خەبات و بەرخودانی چەندین ساڵەی بزووتنەوەی سیاسی و چەكدارای گەلی كورد لە چوارچێوەی گەورەترین شۆڕەشەكەی بوو، بە تایبەتی پاش ئەوەی حزبی بەعس لە 17 تەموزی 1968 لە رێگەی كودەتایەكی سەربازی دەسەڵاتی گرتە دەست و لەشكركێشییەكانی بۆ سەر كوردستان و شۆرشەكەی توندتر كرد، كە چەند ساڵ پێشتر دەستیپێكردبوو.
بەڵام دوای چەندین شكست لە ساڵانی 1968 ـ 1969 پەنای بۆ دانوستانی ھێنا و مستەفا بارزانی كە باوەری بە چارەسەری ئاشتیانە و دانوستان بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد ھەبوو، چەندین دانوستانی نێوان حكومەتی عێراق و سەركردایەتی شۆڕشی ئەیلول لێكەوتەوە و سه‌دام حوسێن جێگرى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌وكاتى عێراق چه‌ند جارێك سه‌ردانى سه‌ركردایه‌تى شۆڕشى كرد و دواتر رێكەوتننامەی 11 ئاداری لێكەوتەوە و بەیاننامەی ھاوبەش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى راگەیەنرا و لە رادیۆ و تەلەڤزیۆنیش بڵاوكرایەوە.
تەنیا چەند مانگیك پاش رێككەتننامەكە، فاكتەرەكانی پاشگەزبوونەی حكومەت بەدەر كەوتن، سەرباری ئەوەی ئیدریس بارزانی لە بەغدا لە ھەوڵێكی تیرۆریستی رزگاری بوو. له ئه‌یلوولى هه‌مان ساڵ به‌غدا پرۆژه‌یه‌كى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى رهتكردەوە كه داواى ده‌كرد به به‌هاى 100 ملێۆن دۆلار ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ى په‌ره‌پێدان له كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
ئاستەنگە سیاسی و كارگێرییەكانی حكومەت بە ئەم بوارانەی رێككەوتن لەسەر كرابوو، بەردەوامبوون، بە تایبەتی لە كەركوك و پێشێلكردنی خودی رێككەوتننامەكە بۆ رەوشی شارەكە و چەندین بواری دیكەی وەك بەردەوامبوون لەسەر پرۆسەی تەعریب و پرسی كارمەندانی كورد لەم شارە و ئەنجامنەدانی سەرژمێری.
بەعس لە ساڵی 1973 لە پرۆژە پێشنارێك بۆ ھەمواركردنەوەی دەستوور داوای كرد كەركوك لە ناوچەی ئۆتۆنۆمی دەربھێنرێت.
بەعس لە رۆژی 3 ئاداری 1974 پاش ئەوەی دانوستانەكانی پچراند، كە كوتایی بە ماوەی گواستنەوە ھاتووە، ئەوكاتەی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دیاریكرابوو.
لە 7ى ئاداری ھەمان ساڵ شاندێكی كورد لەگەڵ سەدام حوسێن جێگری سەرۆك كۆمار كۆبووەوە و بە پێداگری لەسەر وازنەھێنان لە كەركوك، شنگال و خانەقین چەند پێشنیاریكیش خستەڕوو، بەڵام سەدام پێشنیارەكانی رەتكردەوە و پێداگری لەسەر ئەو ئۆتۆنۆمییە كرد كە سنوورەكانی بۆ خۆیان دیاری كردووە و تەنیا 15 رۆژیكیش مۆڵەتی دایە لایەنی كوردی بۆ پەسندكردنی، بە پێچەوانەوە بە دوژمن لە قەلەمیان دەدات.
دەوڵەتی عێراق لە 11 ئاداری 1974 بە یەكلایەنە یاسای ژمارە 33 ئۆتۆنۆمیی لە كوردستان راگەیاند و زیاتر لە نیوەی خاكی كوردستان خستە دەرەوەی ناوچەی ئۆتۆنۆمی.
سەرەنجام جارێكی تر شەڕ لە كوردستان دەستیپێكردەوە و تا ئەوەی رێككەوتننامەی جەزایر لە 6 ئاداری 1975 نسكۆی بە شۆڕش ھێنا.
ساڵیادى 36 سال تێپه‌ربوون به‌سه‌ر جاردانى به‌یانى 11ى ئازاردا وه‌کو ده‌ستکه‌وتێکى مێژوویی گه‌لی کوردستان وبه‌رهه‌مى خه‌باتى چه‌ندین ساڵه‌ى بزوتنه‌وه‌ى کورد بووه‌و گومانى تێدانییه که له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تى نکۆڵیکردن وسرینهوهى ناسنامه‌ی گه‌لى کورد له‌سه‌ده‌ى بیسته‌مدا که سیاسه‌تێکى ره‌سمى هێزه هه‌رێمی ونێوده‌وڵه‌تیه‌کان بوو، به‌یانى 11ى ئازار که بهرهسمى دانى ده‌نا به کێشه‌ى کورددا وئۆتۆنۆمی بۆ کورد په‌سه‌ند ده‌کرد، ده‌ستکه‌وتێکى گرنگ بوو، واته به‌یانى 11ى ئازار ده‌توانین بڵێین گورزێک بوو بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ى که نکۆڵى له کورد ده‌کرد ودهیخواست ناسنامه‌که‌ی بسرێته‌وه.
له‌کاتێکدا یادى ئه‌م ده‌ستکه‌وته ده‌که‌ینه‌وه، پێویسته ههڵوهستهیهکیش له‌سه‌ر بارودۆخى بابه‌تی ئه‌و کاته‌ى که سه‌رکردایه‌تى کورد له‌گه‌ڵ رژێمدا گه‌یشتنه ئه‌و رێککه‌وتنه‌و هۆکارى پاشگه‌زبونه‌وه‌ى رژێم وههڵوهشانهوهى ئه‌و رێککه‌وتنه بکه‌ین، چونکه هه‌موو ده‌زانین ئه‌گه‌ر جاردانى به‌یانى 11ى ئازار له‌ساڵی 1970 دا بۆ کورد دهستککهوتێک بووبێت، ئه‌وا جاردانى ئازارى 1974 یه‌کلایه‌نه له‌لایه‌نى رژێمه‌وه پاشگه‌زبونه‌وه‌ی رژێم بوو له په‌یمانه‌کانى وبارودۆخى دواى 1974یش له کوردستاندا بۆ کورد کاره‌سات بوو.
ئه‌گه‌ر له ساڵی 1970شدا ئاشکرا نه‌بوو بێت، ئه‌وا دواتر ئاشکرا بوو که رژێمى به‌عس به‌شێوه‌یه‌کى تاکتیکى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى کوردى و کێشه‌ى کوردا ده‌کات وپهسهنکردنى هه‌ندێ له مافه‌کانى گه‌لی کوردیش له به‌یانى 11ى ئازارى 1970دا ته‌نها بۆ قازانج کردنى کات و خۆکۆکردنه‌وه بووه، هه‌تا بتوانێت له‌وکاته‌دا بزوتنه‌وه‌ى کوردى بێ ده‌نگ بکات و له ئاینده‌شدا به‌پێی ستراتیژى خۆی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا بکات.
11ى ئازار ئەو ساتە وەختەیە یان ئەو رۆژەیە لەمێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستاندا كاریگەریەكی زۆر گەورەی هەیەو بەپیرۆزیەوە مامەلەی لەگەل دەكرێت چونكە لەم رۆژەدا چەندین رووداوی گرنگی مێژووی بۆ نەتەوەكەمان تۆماركراوە.
رێككەوتنامەی یانزەی ئازار ئەو ڕۆژە مێژووییەیە كە بۆتە سمبولی خەبات و بۆنەیەكی نەتەوەیی چونكە لەم رۆژەدا دوو رووداوی گرنگ تۆماركراون كە هەردووكیان شایەنی ستایشكردن بۆ هەتا هەتایە چونكە یەكەمیان رێكەوتننامەی (11)ی ئازاری ساڵی (1970) كە لەنێوان سەركردایەتی شۆڕشی ئەیلولی مەزن بەسەرۆكایەتی سه‌ركرده مسته‌فا بارزانی نەمر لەگەل حكومەتی ئیراق ئیمزا كرا، كە بریتی‌بوو لەڕێكەوتنامەیەكی زۆر گرنگ و مێژووی و تایبەتمەند كە لەچەندین بڕگەی گرنگ پێهاتبوو سەرجەم برگەكان بۆ چەسپاندنی مافەكانی گەلی كوردستان بوو، هەروەها رووداوی دوومیان رۆژی 11/ ئازاری 1991 كە جەماوەری شاری هەولێر راپەڕینێكی مێژوویی تۆماركرد و حكومەتی بەعسی بۆ هەتا هەتایی راماڵی، لەم شیكردنەوەیەدا دەمەویت بەووردی لەهەردوو رووداوەكە بەكورتی بدۆێم خالە گرنگەكانی بۆ خوینەرانی بەریز بخەمەروو.
ئەگەر چاوێك بەمێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستاندا بخشێنین دەبنین رێكەوتننامەی (11)ی ئازاری ساڵی (1970) هەنگاوێكی زۆر گرنگ بوو بۆ چەسپاندنی مافی میللەتی كوردستان ، چونكە ئەم رێككەوتنامەیە ڕژێمی عێراقی ناچاركرد دان بەمافەكانی گەلی كوردستاندا بنێت و فەرمانرەوایی خۆبەڕێوهبردن (ئۆتۆنۆمی) بۆ گەلی كوردستانى لێكهوتهوه و زمانی كوردی وەكو زمانێكی فەرمی له عێراق ناساند و ده‌بوایه دەستوری تێدا هه‌موار بكرابایه و له ئه‌نجام خۆى له‌وه ببینابایهوه كه كه خەڵكی عێراق لەدو نەتەوە پێكهاتون ئه‌ویش بریتین لە نەتەوەی عەرەب و نەتەوەی كورد.
تەنانەت زۆربەی چاودیرانی سیاسی وشرۆڤەكارانی سیاسی باس لەوە دەكەن ئەو رێككەوتنامەیە لە دوای پەیمانی سیڤەر بە دووەمین دەستكەوتی رێككەوتنامەیەك دادەنرێت كە تێیدا حكومەتی عێراق بە فەرمی دانی نا بە مافە نەتەوەیەكانی گەلی كوردا، چونكە بەیاننامەكەی (11)ی ئازار لەو كاتە دا بە دەستكەوتێكی گەورە بۆ كورد هەژماركرا، چونكە لە ساڵی (1970)دا كوردەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان مافەكانیان بە تەواوەتی پێشێلكرابو و بە ئیمزاكردنی ئەو رێكەوتنامەیە بە شێوەیەكی فەرمیی دان بە مافی كورد نرا لە كوردستانى عێراق و ئەویش بوە قۆناغێكی نوێ بۆ گەلی كوردستان بۆ بەردەوامبون لەسەر بەدیهێنانی مافە رەواكانی، هاوكات به درێژایى ئەو ماوەیە، تاڕادەیەك ئاشتی باڵی بەسەر باشوری كوردستاندا كێشابوو، رێكەوتنامەی (11/ ئازار) بەرهەمی چەندین ساڵ خەبات و تێكۆشانی شۆرشی ئەیلول بوو ئەو شۆرشەی كەمێژوویەكی لەخەبات بۆ میللەتەكەمان دروستكرد، ئەو شۆرشەی كە مێژوویەكی لەخەبات بنیادنا كه بەهەرمەكەی هەستی پیدەكرێت .
حكومەتی عێراق بەنیازێكی خراپ هاتە ناو ڕێكەوتنامەكە، چونكە نەیدەویست تەواوی خاكی كوردستان بەگەلی كورد ببخەشێت بەڵكوو زۆر كێشەی دروستكرد لەوانە دەیویست كەركوك لەخاكی كوردستان داببڕێت و بەناوی ئەوەی كە ئەم شارە چەند نەتەوەیەكی جیاوازی تێدایە ، بۆیە سەركردایەتی سیاسی بزاڤی رزگاری خوازی كورد بەسەركردایەتی (مسته‌فا بارزانی نەمر) هەر زوو وەڵامی دانەوە و جەختی لەوەكردەوە كە كەركوك شارێكی كوردستانەو بەدروشمی ( كەركوك دڵی كوردستانە) وەڵامی ئەوكاتی حكومەتی ئێراقی دایەوە، بەمەش حكومەتی بەغدا تێگەیشت كە باوكی ڕۆحیمان ( مسته‌فا بارزانی) بەهیچ شێوەیەك سازش لەسەر خاكی كوردستان ناكات و ئامادەنیە تەنیا یەك بستی خاكی كوردستان بێت، بۆیە دوای ماوەیەك حكومەتی بەغدا كەوتە پیلانگێڕان و بەشێوازی جیاواز بەندەكانی رێكەتنامەكەی پێشیل دەكرد.
ئەگەر تەماشای ئەو هەڵوێستەی ئەوكاتەی سەركردەی شۆرشی ئەیلول و بزاڤی رزگاری خوازی كورد بكەین نموونەی خۆشەویستی بۆ خاكی كوردستان بوو كە ئامادەنەبوو سازش لەسەر یەك بست لەخاكی كوردستان بۆ حكومەتی ئیراقی بكات.
هەروەها ئەوەی گرنگ بوو ئەم رێكەوتنامەیە هەر لەدەسپێكەوە سەركردەی شۆرشی ئەیلول و بزاڤی رزگاری خوازی كورد (بارزانی نەمر) زۆر بەحەكیمانە مامەڵەی دەكرد و هەستی بەوە دەكرد كە حكومەتی عیراق نایەویت بەندەكاتی وەك خۆی جێبەجی بكات، بەلام لەگەل ئەوەشدا بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان توانی گوشارێكی گەورەو بە هێز بخاتە سەر دەسەڵاتدارانی عێراق، لە ئاكام دا دوژمن چۆك دابنێت له‌به‌رامبه‌ر مافە رەواكانی گەلی كوردستاندا ، ئەمە یەكەم جار بوو لە مێژووی سیاسی عێراق دا كورد بتوانێت مەسەلەی رەوای خۆی وەك دۆزی نەتەوەیێكی بەش خوراو و زولم لێكراو وەك دۆزێكی سیاسی بە هەموو جیهان و جیهانیان بناسێنێت .
بەرای زۆربەی چاودێرانی سیاسی و مێژوونووسانی ناوخۆ و دەرەکی رێکەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 گەورەترین و پربەهاترین رووداوی سەدەی بیستەم بوو لە مێژووی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد لە باشووردا، چونکە بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا، کوردستانی باشوور وەک ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی دانیپێداندرا،و زمانی کوردی بووە زمانی رسمی لەپاڵ زمانی عەرەبی، و کۆمەڵێک دەستکەوت و ماف و ئیمتیازاتی تر دیار کران بۆ نەتەوەی کورد لە چوارچێوەی ئەم رێکەوتننامەیەدا.
ئەگەرچی رێکەوتنامەی 11ى ئادار وەچەرخانێکی گرینگ بوو لە مێژووی بزافی رزگاریخوازی نەتەوەی کوردمان، بەڵام بەداخەوە وەک بەشێکی زۆریش لە شارەزایانی سیاسی لەو باوەرەدان ئەم رێکەوتننامەیە لە بنەرەتدا پلان و سودوەرگرتن بووە لە کات لە لایەن حکومەتی ئەو کاتی عێراقەوە، بەڵگەش بۆ ئەمە ئامادەسازی و بەستنی پەیمانە شومەکەی جەزیر بوو دژ بە گەلی کورد، کە دژایەتی تەواوی بەند و بەڵێنەکانی رێکەوتننامەی 11ى ئاداری کرد، و کۆتای بە رێکەوتنەکە هێنا، نەک تەنیا بەڵێنەکەیان نەبردە سەر و نەیاتوانی کورد لە چوارچێوەی ئۆتۆنۆمی لە عێراقدا کۆبکەنەوە، بەڵکو گەلی کوردیان رووبەرووی ئاوارەی و دەربەدەری کردەوە لەسەر خاکی خۆی.
ئەم رێکەوتننامەیە لە بنەرەتدا زۆر دەستکەوتی گرینگی تێدابوو بۆگەلی کورد، جگە لەمانەی سەرەوە کەباسمان کرد، ئازادکردنی سەرجەم گیراوان و حکومدراوانی دەستی رژێمی بەعس دەستکەوتێکی تری ئەم ریکەوتنامەیە بوو.
دەوری کاک ئیدریس بارزانی لە رێکەوتنامەی 11ی ئادار و وتوێژەکانی ساڵی 1974 لەگەڵ حکومەتی ئەوکاتی عێراق و لە دوای ساڵی 1975 لە درێژدان بە شۆڕش و پێکهینانی بەرەی جوداو دواتر بەرەی کوردستانی چەند بەرهەم و کارێکی گرینگن کە رۆڵی گرنگی تیایاندا هەبووە. سەبارەت بە هێڵی جەماوەری پارتی توانی دیپلۆماسیانەی دوای ساڵی 1975 بە شێوەیەکی سەرەکی بناغە دروستکەری بووە چونکە شارەزا و لێهاتوو و بە پەرۆش بووە لە دروست کردنی پردی پەیوەندی لەگەل هەموو لایەنەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.