Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 06:28

شانۆکار ئومێد که‌مال: زیاتر کارم له‌سه‌ر ده‌قه‌کانی خۆم ده‌که‌م

شانۆ به‌شێكه‌ له‌ ژیانم
کوردستان TV
100%

دیمانه‌/  كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون یه‌كێكه‌ له‌و شارۆچكانه‌ی كه‌ هه‌رده‌م له‌ بواری هونه‌ر و ئه‌ده‌ب له‌ رێگه‌ی كۆمه‌ڵی گه‌نجه‌وه‌ بره‌و به‌و بواره‌ ده‌ده‌ن ئێمه‌ بۆ زیاتر ئاشنا بوون به‌ بواری شانۆ له‌م شارۆچكه‌یه‌دا به‌باشمان زانی دیدارێكی شانۆیی له‌گه‌ڵ شانۆكارێكی ئه‌و شاره‌ به‌رێز (ئومێدكمال عبدوڵا) سازبكه‌ین .

- ئه‌گه‌ر بكرێت كورته‌یه‌ك له‌ ژیانی هونه‌ری خۆت، خوێنه‌رانمان ئاشنا بكه‌یت.

*ناوم (ئومێدكه‌مال عبدوڵا)یه‌ سه‌ره‌تایی ده‌سپێكردنم بۆ  ساڵی  2001 ده‌گه‌رێته‌وه‌ كاتێ  به‌شداری یه‌كه‌م كاری شانۆیم كرد به‌ناوی "ڕوباره‌گه‌وره‌ی هه‌رێم" ، له‌ ساڵی 2004 بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی تیپی شانۆی پیره‌مه‌گرونمان لاگه‌ڵاڵه‌ بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێم جلال محمد  دواتر له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌ك ئه‌وتیپه‌مان دامه‌زراند ویه‌كه‌م كاری نوسین و ده‌رهێنانم بۆ شانۆییه‌ك بووم له‌ ژێر ناوی (خه‌ونێك). تائێستا نوسین و ده‌رهێنانم بۆ زیاتر له‌ (30) كاری شانۆیی تیپه‌كه‌م كردووه‌ وه‌كو (خه‌ونێك ، شێته‌كانی وڵاتی من .هه‌ڵه‌بجه‌تارای شه‌هیدبوونه‌ ، ئیتر به‌خه‌ونیش ناتان بینمه‌وه‌ ، خه‌ون له‌گه‌ڵ چراكان ، وه‌رن به‌گریانمان پێ بكه‌نن ، ئه‌وانه‌ی هه‌ن نین ئه‌وانه‌ی نین هه‌ن ، مه‌مله‌كه‌تێكی سه‌یر ، كوڕه‌كه‌ی پاشا ، جه‌ژنانه‌ی جه‌ژنمان خوێنه‌ ، شێت بوون له‌ پێناو ئازادی ، په‌یكه‌ری ئاڵتونیی ، هیوایه‌ك به‌ر له‌مردن ، ژن خودا ، سواڵكه‌ر ، گره‌و ، چیمان به‌چی كرد ، ڕه‌جه‌ب تاوانبار نیه‌ ،باشترین مرۆڤی كۆمه‌ڵگا ، ماڵه‌كه‌ی ئێمه‌ . شێتمان مه‌كه‌ن ، كوژه‌ر )   هه‌روه‌ها  نوسه‌ری درامای قاقا و وه‌رزی یه‌كه‌می به‌زمی به‌زم و به‌رنامه‌ی پێبكه‌نه‌ و به‌رنامه‌ی جادرلۆ چه‌ندین كاری تر...  .

له‌ساڵی 2012  كۆلێژی هونه‌ر به‌شی شانۆ(نواندن و ده‌رهێنان) م ته‌واوكردوه‌ له‌ كۆلێژی هونه‌ریش به‌شداری ئه‌م كارانه‌م كردوه‌ وه‌ك ئه‌كته‌ر(شه‌وه‌ سپیه‌كان ، فاندۆلیزی ، شاعیرو داهێنه‌رو كۆڵونێڵ . گفتوگۆ له‌ پێناو ژنێك ، ئیمپراتۆر جۆنس ، چوارینه‌ ،گۆرانی ماڵئاوایی ، دواین ڕۆژه‌كانی ژیانی شه‌ریف پاشا).

ktv

- مێژووی شانۆ له‌ شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گروون بۆ كه‌یت ده‌گرێته‌وه‌.

 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێژووی دروستبوونی شارۆچكه‌كه‌مان كۆن نیه‌ له‌ساڵی 1988 ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون دروست بووه‌  بۆیه‌ سه‌ره‌تایی بزووتنه‌وه‌ی شانۆ له‌ پیره‌مه‌گروون ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ له‌ ساڵی  1991 وه‌ تا  1995كۆمه‌ڵێك ئاره‌زومه‌ندی شانۆ ژماره‌یه‌ك شانۆییان نمایش كردووه‌ وه‌ له‌ ساڵی  1998چه‌ند هه‌وڵێكی تری شانۆیی هه‌بووه‌ به‌ڵام نه‌توانراوه‌ به‌رده‌وام بێت تا له‌ ساڵی (2004) تیپی شانۆی پیره‌مه‌گروونمان دامه‌زراند توانی به‌رده‌وامی به‌كاره‌كانی بداو سنوری پیره‌مه‌گروون تێ بپه‌ڕێنیت له‌ هه‌موو كوردستان نمایشمان هه‌بووه‌، به‌شداری چه‌ندین فیسڤاڵی شانۆیمان كردوه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان كردوه‌.

- ئێستا ئاستی شانۆ له‌ كوردستان چۆن ده‌بینی؟

 *به‌بۆچونی من له‌ كوردستان ئاستی شانۆ مامناوه‌نده‌ و به‌پێی شاره‌كان ڕێژه‌ی ئه‌و ئاسته‌ ئه‌گۆڕێت.

ktv

- تاچه‌ند شانۆ له‌ خواستی بینه‌ران نزیكه‌؟

*به‌پێی ده‌قی شانۆ و تیپه‌كان و ده‌رهێنه‌ره‌كان خواستی بینه‌ر جیاواز هاتۆته‌دی ، هه‌رچه‌ند من له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌م كه‌ نابێ به‌پێی خواستی بینه‌ر كار بكه‌ین وه‌لێ ده‌شێ واقعی ئاریشه‌كانی ، ئه‌وان بگوازینه‌وه‌ سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ.

- تاچه‌ند پاڵپشتی شانۆ ده‌كرێت له‌لایه‌ن ده‌سڵاته‌وه‌؟

*پاڵپشتی شانۆ كه‌م ئه‌كرێت چونكه‌ شانۆ نه‌یتوانیوه‌ داهاتێك بۆ ده‌سه‌ڵات بگێڕێته‌وه‌ كه‌ ناشێ ئه‌مه‌ش بكرێته‌ پاساو بۆ یارمه‌تی نه‌دانی شانۆ ..و قه‌یرانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایش ڕۆڵی هه‌بووه‌ له‌وه‌ی به‌كه‌می یارمه‌تی شانۆ بدرێت هه‌رچه‌ند شانۆكارانیش له‌ كاره‌كانیان نه‌وه‌ستاون.

ktv

-  هه‌نگاوه‌كانت له‌ گه‌ڵ نووسینی ده‌قی شانۆیی چۆن بوو؟

 * من به‌رده‌وامم له‌نوسینی ده‌قی شانۆیی جگه‌ له‌و ده‌قه‌ شانۆییانه‌ی له‌ تیپه‌كه‌م كاری ده‌رهێنانم بۆ كردون له‌گۆڤاره‌كان ده‌قی شانۆیم بڵاو كردۆته‌وه‌ ئێستا خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك ده‌قی شانۆییه‌م خوایاربێ له‌ ئاینده‌ له‌ كتێبیكدا بڵاویان ئه‌كه‌مه‌وه‌.  

- له‌ رووی كاركردنه‌وه‌ چی تۆ له‌ شانۆكاره‌كانی تر جیاده‌كاته‌وه‌؟

* من زیاتر كارم له‌ ده‌قه‌كانی خۆم كردوه‌ ویستومه‌ چیرۆك و ڕاستیه‌كانی كۆمه‌ڵگای خۆم بنوسمه‌وه‌ كه‌ هه‌ندێ جار ڕه‌خنه‌شم لێ گیراوه‌ له‌و ستایله‌ به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی من جیاوازه‌ و بیرم له‌وه‌ش كردۆته‌وه‌ له‌ داهاتوو كار له‌سه‌ر ده‌قی جیهانی بكه‌م هه‌رچه‌ند كاتی له‌ كۆلێژی هونه‌ر بووم زۆرترین كارم له‌ ده‌قه‌ جیهانیه‌كان كردوه‌ به‌ڵام وه‌ك ئه‌كته‌ر.

-شانۆ هه‌موو وڵامه‌كانی ژیانی دایته‌وه‌؟

 * شانۆ به‌شێكه‌ له‌ ژیانم به‌ڵام هێشتا وڵامی هه‌مووپرسیاره‌كانی نه‌داومه‌وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی به‌رده‌وامی من له‌ كاركردن له‌ كاری شانۆییم.

ktv

- ئه‌گه‌ر بكرێت باس له‌ دوا ئه‌زموونی خۆت شانۆیی (كوژه‌ر) بكه‌یت؟

دواین كارم شانۆیی "كوژه‌ر" بوو بۆماوه‌ی  دووڕۆژ له‌ پیره‌مه‌گرون وه‌ ڕۆژێك له‌ هه‌ولێر نمایشمان كرد له‌نوسین وده‌رهێنانی خۆم و یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر فه‌ره‌یدون بكر و نواندنی هه‌ریه‌ك له‌ (جلال محمد و بێگه‌رد حه‌مه‌سه‌لیم ) بوو و پڕۆژه‌كه‌ له‌ به‌رده‌وامیدایه‌ بۆشاره‌كانی تر رووداوه‌كانی شانۆگه‌رییه‌كه‌ باس له‌و كاره‌سات بارانه‌ ده‌كات كه‌ ڕۆژانه‌ ڕوبه‌روی هه‌مووان ده‌بێته‌وه‌ كه‌خۆشمان هۆكارین بۆی به‌هۆی لایه‌نی خراپ  به‌كار هێنانی فه‌یسبوك وئینته‌رنێته‌وه‌.

-سوپاس بۆ ئه‌وده‌رفه‌ته‌.

*منیش زۆر سوپاسی ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ده‌كه‌م بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌.

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.