Erbil 3°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 08:52

وه‌لی دۆسکی: گۆرانی کوردی له‌ قه‌یران دایه‌

ته‌حسین ته‌ها، شۆرشی نوێی هونه‌ریه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ند وه‌لی حسن علی علی ناسراو به‌ (وه‌لی دۆسكی) له‌ ساڵی 1957 له‌ ده‌ڤه‌ری مێرگه‌سۆرله‌ دایك بووه‌ یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌توانی به‌ هونه‌ری گۆرانی گووتن له‌رێگه‌ی ده‌نگه‌ به‌سۆزه‌كه‌ی، حه‌یامێكه‌خۆی به‌ جه‌ماوه‌ری كوردستان ئاشنا كردوه‌ له‌ هه‌مان كاتدا به‌هۆی ئاوازی ره‌سنی كوردی و هه‌ڵبژاردنی ، تێكسته‌ نه‌مره‌كان پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌ نێو  كاروانی گۆرانی كوردی هه‌یه‌.

هونه‌رمه‌ند وه‌لی دۆسكی ماوه‌یه‌كه‌ بێده‌نگه‌ بۆیه‌ به‌ باشمان زانی به‌ چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌ری بكه‌ینه‌وه‌.

پ1/ سه‌ره‌تایی ده‌سپێكی هونه‌ری گۆرانی گووتنی به‌رێزتان  چۆن ده‌ستیپێكرد؟

وه‌/ وه‌ك هه‌رگه‌نجێكی هه‌رزه‌كار له‌ قۆناغی سه‌ره‌تای زۆر خولیای گۆرانی وسروود بووم بۆیه‌ له‌ ریزی به‌یانیان و بۆنه‌كان به‌شدار ده‌بووم مامۆستای سروود به‌ ئامێری عود فێری شێوازی ووتنی سرود و گۆرانی ده‌كردم، دوای ئه‌وه‌ خولیایه‌كه‌م زیاتر بوو له‌ هه‌مان كاتیشدا به‌رده‌وام بووم.

ktv

پ / چۆن په‌یوه‌ندیت به‌ تیپی موزیكی پاشای گه‌وره‌ كرد؟

وه‌/ دوای قۆناغی سه‌ره‌ تای كه‌ چوومه‌ قۆناغی ناوه‌ندی جارجار ده‌ چومه‌ ئاهه‌ نگه‌كانی تیپی هونه‌ری رواندز له‌ نزیكه‌ وه‌ تیكه‌ڵی هونه‌رمه‌ندان بوم به‌ تایبه‌ تی ( ئاهه‌نگی باخچه‌ ی رواندز ) زۆرجار وه‌ك كۆرس به‌ شدار ده‌بووم  دوای دامه‌زراندنی تیپی مۆسیقای پاشای گه‌وره‌ ، ئێمه‌ش په‌ یوه‌ندیمان پێوه‌ كرد له‌ ئاهه‌نگ و چالاكی به‌شدار ده‌بوین.

ktv

پ/ گۆرانی (كۆچه‌رێ) كاتی خۆی  ده‌نگ دانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وه‌ به‌ جۆرێك له‌دوایی تۆ چه‌ندین گۆرانی بێژ دووباره‌یان كرده‌وه‌ سه‌رگوزشته‌ی ئه‌م گۆرانیه‌ چییه‌ ؟

  وه‌/ گۆرانی كۆچه‌رێ له‌ سه‌ ردانێكم بۆ ده‌ڤه‌ری سیده‌كان كورێكی گه‌نجی گه‌ردی له‌ داوه‌تێك زۆر به‌ ساده‌ی ئه‌م گۆرانیه‌ی گووت من میلۆدیه‌كه‌م له‌به‌ركرد زۆر گه‌رام به‌ دوای هۆنراوه‌كه‌ی ئاماده‌م كرد له‌ سالی 1983 بردمه‌ تیپی مۆسیقای پاشای گه‌وره‌ گۆرانییه‌كه‌م بۆ گووتن  مامۆستازرار زۆری به‌دڵ بوو پاش ماوه‌یه‌ك كاك چه‌تۆ نه‌ورۆز مۆسیقای بۆدانا  ئه‌وكات به‌هۆی نه‌بوونی ستۆدیوی تایبه‌ت به‌ ده‌نگ له‌ كابینه‌یه‌كی سیاحی  تۆمارمان كرد دوایی هه‌مان گۆرانی له‌ ستۆدیۆی ئێستگه‌ی كوردی له‌ به‌غدا تۆمار كرایه‌ وه‌ بڵاوكرایه‌ وه‌، شانازیش ده‌كه‌م كه‌له‌دوایی من چه‌ندین گۆرانی بێژی به‌ناوبانگی كوردستان ئه‌م گۆرانییه‌یان دووباره‌ كردۆته‌وه‌.

ktv

  پ/ ئاستی گۆرانی كوردی ئێستا چۆن ده‌بینی؟

وه‌/  زۆر به‌ داخه‌وه‌م گۆرانی كوردی له‌ قه‌یران دایه‌ جاران كاریگه‌ری هونه‌ری عه‌ره‌ بی وفارسی له‌ سه‌رمان هه‌بوو ئێستاش نۆبه‌ی گۆرانی توركیه‌ له‌گه‌ڵ رێزی زۆرم بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ عه‌شق و سۆزی كوردانه‌ كارده‌كه‌ن سوود له‌ گۆرانیه‌ ره‌سه‌نه‌كان وه‌رده‌گرن له‌ گۆرانی هاوچه‌رخیش ئه‌سپی خۆیان تاوداوه‌ ده‌ستیان خۆش بێت پێویستیمان به‌ شۆرشێكی هونه‌ری وسیاسی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و قه‌یارانه‌ رزگارمان بیت.

پ/ به‌رهه‌می نوێت بۆنیه‌؟

وه‌/ گۆرانی ته‌مه‌ن له‌ هـۆنراوه‌ ی باوكی میرخاس،ئاوازی خۆمه‌ ئاماده‌كردنی مۆسیقا  مامۆستا ئامانج غازییه‌.

 

ktv

پ/ چیت بۆهه‌ریه‌ك له‌ گۆرانی بێژان  ته‌حسین ته‌ها ، ئه‌یاز زاخۆلی هه‌یه‌؟

 وه‌/ ته‌حسین ته‌ها: شۆرشی نوێی هونه‌ریه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان، هه‌ روه‌ ها ئه‌ یاز زاخۆیی ئه‌م گوڵه‌ بوو كه‌ له‌ گه‌رمه‌ی به‌ هاری ته‌مه‌ نی هه‌ڵوه‌را.

 

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.