سەنتەری میترۆ ئیدانەی هێرشكردنە سەر تیمی كوردستان تیڤی دەكات و داواش دەكات رواڵەتەكانی توندوتیژی نەبنە مۆركی ئەم پرۆسەیە.
سەنتەری میترۆ رایگەیاند، دیسان رواڵەتەكانی توندوتیژی بەرۆكی رۆژنامەنوسانی گرتەوە، بەپێی ئەو سكاڵایانەی كە پێمان گەیشتوە، هێرشەكان لەسلێمانی بەرامبەر بەخەندان و كوردستان تیڤی بووه.
بەیانی ئەمڕۆ لەرۆژی دەنگدانی تایبەتدا، لەبنكەی روناكی، گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی هێرشكرایە سەر تیمێكی كەناڵی كوردستان تیڤی و شیلان فەرەج پەیامنێری كەناڵەكهمان لەلایەن پاسەوانانی بنكەكە هێرشكرایە سەرو پەلاماریان دا.
دیاری محهمهد بەرێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند" داوامان وایە كە رواڵەتەكانی توندوتیژی نەبنە مۆركی ئەم پرۆسەیەو هێزە ئەمنیەكان رێز لەیاساو پیشەی كاری رۆژنامەنوسی بگرن. جەختیكردەوە “ ئەمانە پێشێلكاریی زەقی ئازادی رۆژنامەنوسینو ئێمە ئیدانەی دەكەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.