Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 21:22

شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: میکانیزمێکمان له‌به‌ر ده‌ستدایه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌بێ هێزی پێشمه‌رگه‌ ناوچه‌كه‌یان پێ ناپارێزرێت
کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتای پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: كار ده‌كرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركووك. 

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتای پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق هیچ كۆنتڕۆڵێكیان به‌سه‌ر كه‌ركووك و خانه‌قین و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم نه‌ماوه‌ و به‌بێ هێزی پێشمه‌رگه‌ش ناوچه‌كه‌یان پێ ناپارێزرێت. 

هاوكات راشیگه‌یاند: له‌ ئێستادا میكانیزمێكمان له‌به‌ر ده‌ستدایه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركووك. 

سه‌باره‌ت به‌ لێدوانی چه‌ند پارتێكی عه‌ره‌ب و توركمان، شێخ جه‌عفه‌ر رایگه‌یاند: هه‌موو عه‌ره‌ب و تو‌ركمانه‌كان دژی پێشمه‌رگه‌ نین، به‌ڵكو هه‌ندێك پارتی عه‌ره‌ب و توركمانی كه‌م هه‌ن كه‌ ‌هه‌ڵوێستی‌ ناشیرینیان به‌رامبه‌ر كورد و پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.