مه‌لا به‌ختیار، له میانی نووسینێكی له باره‌ی ریفراندۆم و دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستانی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت له ماڵپه‌ری چاو‌دێر نیوز ده‌ڵێت:ریفراندۆم مافێكی دیموكراسی بێئه‌ملاموئه‌ولای نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان‌و هه‌موو هێزه دیموكراته‌كانی دنیایه.
وه ده‌ڵێت : گه‌لێك داوای ریفراندۆم بكات، مافی خۆیه‌تی، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی ریفراندۆم ده‌كه‌ن، ئه‌مانه له‌روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌وه، هه‌ڵوێستوه‌رده‌گرن. ئێمه وه‌كو مافی دیموكراسی، بۆ باوه‌ڕمان به ریفراندۆم، هه‌ڵه‌مان نه‌كردووه.
مه‌لا به‌ختیار له ده‌ستپێكی وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت : دوو مانگ به‌سه‌ر ریفراندۆمدا تێپه‌ڕی، هێشتا دوكه‌ڵی پیلانگێڕی، ره‌ش ره‌ش، ئاسۆی راستییه‌كانی له‌ناو حكومه‌ت‌و یه‌كێتی، داپۆشیووه. هه‌ڵبه‌ته نه له‌ناو كورددا كێشه‌ی حكومه‌ت‌و نێوان هه‌رێم‌و به‌غداد له‌دوای ریفراندۆمه‌وه ده‌ستپێده‌كات، نه ته‌نگژه‌ی یه‌كێتیش زاده‌ی ریفراندۆمه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێیانوایه حكومه‌ته‌كه‌مان‌و ئه‌زمونه‌كه‌مان، له‌عێراق‌و باشوری كوردستاندا، ته‌نها ریفراندۆم گه‌یاندویه‌تیه ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ی ئێستا، راست له‌گه‌ڵ ویژدانی خۆیان‌و رای گشتیناكه‌ن.
ده‌رباره‌ی به‌شداری یه‌كێتیه‌كان له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی 25 ی ئه‌یلول مه‌لا به‌ختیار وه‌ڵامی هه‌موو پرسه‌كان ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت:
له‌ناو دۆخێكی ئاوای كوردستانی دوای ریفراندۆم‌و قه‌تیسمانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی گێژاوی دوای كۆنگره‌كانی یه‌كێتی، نه‌بونی هه‌ڵسه‌نگاندن‌و ره‌خنه‌له‌خۆگرتن‌و ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكوڕییه‌كان، ته‌نها له‌قازانجی ئه‌وانه‌یه كه به‌كرده‌وه له‌رێبازی مام جه‌لال نه‌ك لایانداوه، به‌ڵكو دژایه‌تیشی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رواڵه‌ت له‌پشتی دێوجامه‌ی (په‌رده‌ی خۆشاردنه‌وه‌ی راوچی بۆ نێچیر) رێبازی مام جه‌لاله‌وه، راوی كادره دڵسۆزه‌كانی رێبازی مام جه‌لال ده‌كه‌ن.
كایه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیش وا تێكه‌ڵاو بوون، ساڵ تێناپه‌ڕێ، به‌شێكی به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی، له‌ده‌سته‌گه‌ریه‌كه‌وه بۆ ده‌سته‌گه‌ریه‌كی تر نه‌یگوازنه‌وه. له‌كوێ چه‌ور بێت، له‌وێ ئه‌سكوێی تێوه‌رده‌ده‌ن!!
ده‌شڵێت: دوای كاردانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهان‌و ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی‌و كاره‌ساتی كه‌ركوك، داڕمانێكی ده‌رونیی چاوه‌ڕوانه‌كراو هاتۆته‌ئاراو له‌ژێر كاریگه‌ریه‌كانیدا، به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی‌و لایه‌نه‌كان، هه‌روه‌كو نه بایان دیبێ‌و نه باران، خۆیان وا پیشانده‌ده‌ن كه له‌نوكه‌وه تا كۆتاییی ریفراندۆمیان قبوڵ نه‌بووه.
ئه‌مه‌ش سه‌راپا پێچه‌وانه‌ی راستییه‌كانه.
مه‌لا به‌ختیار ده‌شڵێت: به‌نده، ده‌توانم به‌ره‌هاییه‌وه بڵێم: یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش نادۆزیته‌وه دژی ریفراندۆم بوبێ.
ده‌لێت : واژوی هه‌مویانم له‌لایه.
ده‌شڵێت : ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیش ناكرێ رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی‌و گۆڕان بخوێننه‌وه، به‌راشكاوی باسی ریفراندۆم‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كراوه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش كۆن بوبێ، ئه‌وه‌ی گومانی هه‌یه، با نه‌خشه‌رێگاكه‌ی یه‌كێتی بۆ پارتی بخوێنێته‌وه. بزانن چۆن باس له ریفراندۆم‌و سه‌ربه‌خۆیی‌و باس له‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له كه‌ركوك‌و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانیش كراوه.
ئه‌گه‌ر هه‌بێ دڵی به‌مانه‌ش ئاونه‌خواته‌وه، با راگه‌یه‌نراوی دواكۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی سیاسی پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له (7/9/2017)و (23/9/2017) بخوێنێته‌وه‌و دیقه‌ت بدات، ئایا ملیمه‌ترێك له ریفراندۆم‌و سه‌ربه‌خۆیی، یه‌كێتی پاشه‌كشه‌ی كردووه. له‌وماوه دورودرێژه‌ش، یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی سیاسی نییه، پێش ریفراندۆم، وتارێكی دژی ریفراندۆم نوسیبێ، یان لێدوانێكی دژی ریفراندۆم دابێ. بۆ؟ چونكه له‌كۆبونه‌وه ره‌سمییه‌كاندا، ده‌نگیان به ریفراندۆم داوه.
ده‌شڵێت: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆچونی جیاوازیشمان له‌سه‌ر به‌دیلی ریفراندۆم‌و نه‌كردنی ریفراندۆم له‌كه‌ركوك هه‌بوبێ، مه‌كته‌بی سیاسی جه‌ختی كردۆته‌وه كه به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌م ئه‌ركه ئه‌نجامبدرێت، نه‌ك به‌جیا وه‌كو یه‌كێتی.
به‌ڵام له‌خوێندنه‌وه‌ی هاوكێشه‌كان‌و ته‌رازوی هێزی ناوچه‌كه‌و دنیا، لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم، به‌هه‌ڵه چوو. وه‌كو یه‌كێتی، له‌خوێندنه‌وه‌ی هاوكێشه سیاسیه‌كان‌و كاردانه‌وه‌كانیشدا، له‌كۆبونه‌وه داخراوه‌كان‌و كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆمدا، به‌هه‌ڵه نه‌چوین.
به‌ڵام هه‌ڵوێسته دروسته‌كانمان، پاڵی پێوه‌نه‌ناین له‌ناو رای گشتی گه‌له‌كه‌مان، دژی ریفراندۆم هه‌ڵوێست وه‌ربگرین، هاوسه‌نگییه‌كمان له‌نێوان كۆبونه‌وه‌كان‌و هه‌ست‌و هه‌ڵوێستی رای گشتیدا راگرت. له‌هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی سیاسی نه‌وتراوه یه‌كێتی له‌بڕیاری لایه‌نه سیاسیه‌كان دوركه‌وێته‌وه‌و گوێ نه‌داته ئه‌نجامی لێكترازانی هێزه كوردستانیه‌كان. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێ ئه‌نجامی ریفراندۆم له ئۆباڵی وه‌فدی دانوستانی یه‌كێتی، بئاڵێنن، رۆژێكی نزیك دێ به‌ڵگه‌نامه‌كان به‌واژوی خۆیان بڵاوده‌كرێته‌وه‌و راستییه‌كان بۆ رای گشتی ساغده‌كرێنه‌وه
مه‌لا به‌ختیار له درێژه‌ی وتاره‌كه‌دا به ته‌نزه‌وه باس له كۆنگره‌كانی یه‌كێتی و باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی ده‌كات و ده‌ڵێت:
له‌یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی (زستانی 1991) كه سیانزه رۆژی خایاند، كێشه‌ی قوڵ هه‌بون. با هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و كۆنگره‌یه، بیره‌وه‌ری خۆیان بیربكه‌وێته‌وه، كه چۆن پیلان له مام جه‌لال گێڕدراو چۆنچۆنیش به‌ته‌سكیه نیوه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی ده‌رچێنران. هه‌موو ئه‌وانه‌ی لافی به‌رهه‌ڵستی سیاسه‌تی یه‌كێتی‌و سنوردانان بۆ ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وی مام جه‌لالیان دوای راپه‌ڕین لێده‌دا، هه‌موویان رازیبون به‌ته‌سكیه بچنه‌وه سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی سیاسی‌و له‌ئۆرگانه‌كانیشدا پشكیان به‌ركه‌وێ. به‌شێكی به‌رچاویشیان له‌دوای كۆنگره، خه‌ریكی به‌تاڵانبردنی ئامێره‌كانی فه‌رمانگه‌كانی كوردستان‌و له‌سه‌ر سنوره‌كان گومرگ وه‌رگرتن‌و سه‌فته سه‌فته دۆلار قایمكردن بوون. سه‌فته دۆلار وای مه‌ست كردبون، بۆچونه‌كانی ناو كۆنگره‌ی هه‌ر بیرنه‌هێشتن!!
دووه‌مین كۆنگره‌و داهێنانی سه‌مه‌ره!
یانزه ساڵ دوای یه‌كه‌مین كۆنگره، له‌ساڵی (2001)دا دووه‌مین كۆنگره گیرا. دووه‌مین كۆنگره‌ش كه گیرا، پێشتر لافی ریفۆرم زۆر لێدرا، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مین جاره له‌مێژووی كۆنگره‌كانی دنیادا، له‌به‌ر بوونی سێ ده‌سته‌گه‌ری له‌ناو كۆنگره، له‌دانیشتنی یه‌كه‌مدا، سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردرا.
نمونه‌ی وا له‌دنیادا بونی نه‌بووه. ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی كه جه‌مسه‌ره‌كانی یه‌كێتی لێكنه‌ترازێن‌و بۆ رازیكردنیشیان، پره‌نسیپ پێشێلكراو، شه‌ش كه‌س دیسان به‌ته‌سكیه ده‌رچێنران.
به‌ڵام به‌م مۆدێله عه‌نتیكه‌یه‌ش، كێشه‌كانی یه‌كێتی نه‌ك چاره‌سه‌رنه‌كران، به‌ڵكو كێشه كۆنه‌كان، خرانه سه‌ر كێشه نوێیه‌كانی كۆنگره‌و، دوای دووه‌مین كۆنگره‌ش به(هه‌شت) ساڵ، كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی به‌شێوه‌یه‌ك ئاوسان، به‌رگه‌ی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانیان نه‌گرت‌و له‌ساڵی (2009)دا جیابونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی لێكه‌وته‌وه.
سه‌رئه‌نجام یه‌كێتی، به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی مام جه‌لال‌و جێگره‌كه‌ی‌و هه‌موو مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تیش، له‌هه‌ڵبژاردندا (10) كورسی په‌رله‌مانی كوردستان، دابه‌زی.
سێهه‌مین كۆنگره‌و ته‌كه‌تولی پاره!
سێهه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیش له‌ساڵی (2010) هه‌وڵێكی زۆر درا به‌شێك له‌كێشه‌كانی هه‌ناوی ئه‌م رێكخراوه تێكۆشه‌ره، به ریفۆرمی په‌یڕه‌و و پرۆگرام‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندو به‌رۆمانسیه‌تی حزبایه‌تی، پاكبكرێته‌وه‌و گۆڕانكاری به‌دی بێ، به‌ڵام رۆژانی كۆنگره، سیخناخ بوو له ته‌كه‌تول‌و پاره رشتن‌و گزیكردن‌و چه‌واشه‌كردنیش. دیسان له‌ناو كۆنگره، ته‌سكیه هێنرایه‌وه‌ئارا. هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێش كۆنگره ناڕازیبون، به‌شێكیان له‌ناو كۆنگره خواخوایان بوو به‌ته‌سكیه ده‌رچن‌و به‌شێكی تریشیان، پیلانیان بۆ ده‌رچون ده‌گێڕا‌و پاره‌یان بۆ هه‌ڵده‌ڕشت. ئاكام ژماره‌ی سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی سیاسی زیادكرا، به‌ڵام كێشه‌كان به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی مانه‌وه.
مه‌لا به‌ختیار باس له‌دوای سێهه‌مین كۆنگره‌وه تا ئێستا ده‌كات و ده‌ڵێت:
نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال، كاریگه‌رییه‌كی ناله‌باری له‌سه‌ر ئومێده‌كانی چاره‌سه‌ر جێهێشت. بۆیه، نه‌ك دیارده‌ی ده‌سته‌گه‌ری، چه‌ته‌گه‌ری، ساخته‌گه‌ری‌و چه‌واشه‌گه‌ری، بنه‌بڕ نه‌بوون، به‌ڵكو له‌و چه‌ند ساڵه‌دا، ئه‌و دیارده دزێوانه زیاد بون‌و جگه له شه‌رمه‌زاریی، هیچیان بۆ یه‌كێتی نه‌هێشتۆته‌وه. له‌به‌رامبه‌ردا، نه هه‌ڵوێستی دروست، نه سیاسه‌تی راست، نه بۆچونی دیموكراسی، نه راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه نوێكان، نه دژایه‌تی هه‌لپه‌رستی‌و پاره‌په‌رستی، هیچی له‌ناو یه‌كێتی له‌به‌رده‌م چاوچڵێسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانویست ئاوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان لێڵتر بكه‌ن، سودیان نه‌بوو. به‌ڵكو دژی هه‌موو سه‌ركرده‌و ئۆرگان‌و كادره به‌هه‌ڵوێسته‌كان، پیلانگێڕیی هه‌تا ده‌هات، زیادی ده‌كرد. ده‌سته‌بازه‌كانی ناو یه‌كێتیش، له‌لایه‌كه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوریه‌كانیان په‌ره پێده‌داو، له‌لایه‌كیشه‌وه هێزی چه‌كداری خۆیان، له هه‌رلایه‌كه‌وه چه‌كیان پێ دابین كرابێ، به‌هێزتر ده‌كرد.
له درێژه‌دا مه‌لا به‌ختیار باس له ره‌وته زیانبه‌خشه‌كانی ناو یه‌كێتی ده‌كات و ده‌ڵێت:
ده‌لێت: سه‌رگوزشته‌ی بڕیاره سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانی ده‌ستگه‌رییه‌كان، له‌كۆنگره‌كانه‌وه هه‌تا ده‌گاته دروستكردنی ناوه‌ندی بڕیار‌و، سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتی (هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپه‌روه‌ری)، ئه‌م دیارده‌و ده‌ركه‌وته زیانبه‌خشانه، باوه‌ڕناكه‌م له‌ناو هیچ حزبێكی دنیادا، به‌مشێوه‌یه‌ی ناو یه‌كێتی، رویدابێ.
ده‌شڵێت: له‌ناو حزبه‌كانی دنیادا، ئه‌زمونی جیابونه‌وه‌و سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وت‌و ناكۆكی فه‌لسه‌فی‌و ئایدیۆلۆژی، زۆر‌و زه‌به‌نده، به‌ڵام هیچ ئه‌زمونێك له‌ئه‌زمونی یه‌كێتی ناچێت. ئه‌وه‌ی زیاتر مایه‌ی سه‌رسوڕمانه، هه‌موو جه‌مسه‌ره‌كان، باسی رێبازی مام جه‌لال ده‌كه‌ن، كه‌چی به‌كرده‌وه پێچه‌وانه‌ی رێبازی مام جه‌لال جێبه‌جێده‌كه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: جیابونه‌وه‌و، رێبازی مام جه‌لال بۆ یه‌كێتی ناو یه‌كێتی، كه‌ی یه‌كده‌گرێته‌وه؟!
ده‌سته‌گه‌ری، چ په‌یوه‌ندییه‌كی به وته‌كه‌ی مامه‌وه هه‌یه كه ده‌یفه‌رموو: سه‌روه‌ریمان، مانه‌وه‌مان، سه‌ركه‌وتنمان، به‌نده به‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه؟!
ده‌شڵێت: دروستكردنی ناوه‌ندی بڕیاری جۆراوجۆری لاوه‌كی‌و كۆبونه‌وه‌ی ناشه‌رعی‌و گۆڕینی ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی، چ په‌یوه‌ندییه‌كی به دیسپلین‌و رێبازی مام جه‌لاله‌وه هه‌یه؟!
بوختان دروستكردن‌و یه‌كترشكاندن‌و درۆهه‌ڵبه‌ستن، چ په‌یوه‌ندییه‌كی به ره‌وشت‌و رێبازی مام جه‌لاله‌وه هه‌یه؟!
ده‌ڵێت : دروستكردنی كۆمپانیا‌و سات‌و سه‌ودا له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان‌و فرۆشتنی ئاشكرای نه‌وت، چ په‌یوه‌ندییه‌كی به پاكێتی‌و رێبازی مام جه‌لاله‌وه هه‌یه؟!
ده‌ڵێت : به‌رتیل خواردن‌و به‌زۆره‌ملێ پاره‌وه‌رگرتن له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان‌و تاوان ئه‌نجامدان، چ په‌یوه‌ندییه‌كی به دادپه‌روه‌ری‌و رێبازی خانوه قوڕه‌كانی مام جه‌لاله‌وه هه‌یه؟!
ده‌ڵێت : قوڵكردنی كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی‌و پیلانگێڕان‌و بڕیاری پێشوه‌خته‌ی ناشه‌رعی ده‌ره‌وه‌ی كۆبونه‌وه شه‌رعییه‌كان، چ په‌یوه‌ندییه‌كی به مه‌ركه‌زیه‌ت‌و رێبازی مام جه‌لاله‌وه هه‌یه؟!
ده‌ڵێت : تاڵان‌و بڕۆی شارۆچكه‌كان‌و دێهاته‌كان‌و دزینی ده‌ڕاسه‌و تراكتۆر‌و هه‌ڵوه‌شاندن‌و فرۆشتنیان، چ په‌یوه‌ندییه‌كی به ده‌ستپاكی‌و رێبازی مام جه‌لاله‌وه هه‌یه؟!
ده‌ڵێت : دوژمنایه‌تی ماڵی مام جه‌لال‌و لاوازكردنی پێگه‌كه‌یان، چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رێبازی مام جه‌لاله‌وه هه‌یه؟!
ده‌ڵێت : ئه‌نجامدانی تاوان‌و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موڵكی حكومه‌ت‌و خانوی ئه‌رزی ته‌جاوز، كه‌ی رێبازی مام جه‌لاله؟
مه‌لا به‌ختیار ده‌رباره‌ی ته‌نگژه‌یناو یه‌كێتی‌و چاره‌سه‌ره‌سه‌ره‌كان ده‌ڵێت:
(تاقه چاره‌سه‌ر له‌به‌رده‌م یه‌كێتیدا، به‌ستنی كۆنگره‌ی دوور له پیلانگێڕیی)
ده‌شڵێت: سه‌باره‌ت به ته‌نگژه‌ی یه‌كێتیش، دۆخی ئێستای یه‌كێتی وه‌كو ساڵه‌های له‌مه‌وبه‌ر نییه. ساڵه‌های له‌مه‌وبه‌ر زۆر به‌های سیاسی‌و، پێگه‌ی حزبی یه‌كێتی هه‌بوو، ده‌ترساین له‌ده‌ستی بده‌ین، بۆیه، خۆمان له‌به‌ستنی كۆنگره‌و ساغكردنه‌وه‌ی لێبڕاوی كێشه‌كان، ده‌پاراست.
به‌ڵام دوای كاره‌ساتی كه‌ركوك‌و لێكه‌وته ناله‌باره‌كانی سیاسی، ئابوری، عه‌سكه‌ری، ده‌رونی‌و ئه‌منی، دوای ئه‌وه‌ی جێگۆڕكێ به‌هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندی‌و جه‌مسه‌ره‌كانی ده‌سته‌گه‌ری كرا‌و، دژه‌كان، یه‌كێتی دژه‌كانیان دروستكرد‌و سه‌ره‌تاتكێ له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتێك، بۆ سه‌پاندنی نه‌خشه نابه‌جێكان ده‌كرێ، كه هه‌موو ئه‌و به‌هایانه له‌ده‌ست دران‌و كێشه ناوخۆییه‌كان به‌بێ ره‌چاوكردنی باری بابه‌تی مه‌ترسیداری دوای كاره‌ساتی كه‌ركوك، به‌ناوی گۆڕانكاریه‌وه پیلانگێڕی جه‌مسه‌ره دژه‌كان سه‌رخران، ئیتر قه‌واعیدی یه‌كێتی، به‌ته‌واوه‌تی مافی خۆیانه، تاقه چاره‌سه‌ر له‌به‌رده‌م یه‌كێتیدا، به‌ستنی كۆنگره‌ی دوور له پیلانگێڕیی بزانن.
دوای روداوه‌كان‌و گۆڕینی هاوكێشه‌كان‌و لێكترازانی ناو یه‌كێتی، پاساوی خۆدزینه‌وه له‌كۆنگره، ته‌نها هی ئه‌وانه‌یه كه هێشتا مه‌رامه‌كانی ده‌سته‌گه‌رییان، ماوه به‌دیبێنن. یه‌كێتی حزبێكی بێئه‌زمون نییه، تاكتیك‌و نه‌خشه ژێربه‌ژێره‌كان، به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕێ.
له درێژه‌ی باسه‌كه‌دا مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: تازه یه‌كچاو بوینه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی یه‌كێتییه، با یه‌كێتی بێ و ئه‌وه‌شباوه‌ڕی به یه‌كێتی نه‌ماوه ئازاده.
ده‌شڵێت: سه‌ره‌ڕای هه‌موو كێشه‌و ناكۆكیه‌كان یه‌كێتیه‌كان هه‌موو مافێكیان له‌ناو یه‌كێتی ده‌بێت بپارێزرێت.
ده‌شڵێت: هه‌ق نییه له‌وه زیاتر ئازاری رۆحی مام جه‌لال‌و گیانی پاكی شه‌هیده‌كانی یه‌كێتی بدرێ. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕیار‌و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی بهێنرێته‌دی. خۆ ئه‌گه‌ر قسه‌ش له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كرێت، رێگای چاره‌سه‌ر تائێستا دانه‌خراوه.
سه‌باره‌ت به خۆیشی مه‌لابه‌ختیار ده‌ڵێت: به‌ش به‌حاڵی خۆم، پێشمه‌رگه‌ی چاره‌سه‌رم. له‌هیچ ده‌سته‌گه‌رییه‌كدا نیم. ناشبم. كۆنگره‌ی پیلانگێڕییش، هێنده پیسه، له‌هه‌موو كۆنگره‌و كۆنفرانسه‌كانی شاخ‌و شاردا، ده‌زانم چه‌ند زیانبه‌خشه، بۆیه نابمه داشی گه‌مه‌ی ئاوها. به‌بێ مه‌رجیش چاره‌سه‌ركردنی راسته‌قینه‌ی كێشه‌كانم قبوڵه. به‌ڵام بۆ یه‌كێتی ناو یه‌كێتی، نه‌ك یه‌كێتی دوو زه‌ردێنه! ئه‌ركی حزبایه‌تیش، ناكرێ فه‌رامۆش بكرێ. حزبایه‌تی، به‌رپرسارێتییه. نه‌ك خۆدزینه‌وه له‌به‌رپرسیارێتیی. هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك خۆی له‌به‌رپرسیارێتی بدزێته‌وه، یان دژی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی به‌رپرسیارانه بێ، بۆ پاراستنی یه‌كڕیزیی حزبه‌كه‌ی‌و سازدانی زه‌مینه‌ی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، ئه‌و سه‌ركرده‌یه، بێگومان دیاره به په‌یژه‌ی چ جۆره ته‌كه‌تولێك به‌رزكراوه‌ته‌وه، بۆ سه‌ر كورسی سه‌ركردایه‌تی! ئێستاش ده‌یه‌وێ چۆنچۆنی پێگه‌و به‌رژه‌وه‌ندی هاومه‌رامه‌كانی بپارێزێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.