وهزارهتی تهندروستی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ سێشهم ڕوونكردنهوهیهكی لهسهر بابهتی دهرمانێكی سهخته بڵاو كردهوه و تێیدا جهختی كردهوه كه دۆسییهكه ماوهی نزیكهی ساڵێك بهر له ئێستا ئاشكراكراوه و ڕهوانهی دادگا كراوه.
وهزارهتهكه له ڕوونكردنهوهیهكدا بۆ ڕای گشتی ڕایگهیاند: لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بابەتی دەرمانێكی ساختە لەلایەن پەرلەمانتارێك بڵاوكرایەوە کە ڕەوانەی داواکاری گشتی کردووە لەلایەن ئەو بەڕێزەوە.
ڕاشیگهیاند: ئێمە لە وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕای گشتی و هاووڵاتییانی خۆشەویست ڕوون دەكەینەوە کە ئەم دۆسییەی دەرمانی ساختەیە هەر بە چاوساغی و چاودێری كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی(KMCA) وەزارەتمان ماوەی نزیکەی ساڵێک بەر لە ئێستا ئاشکرا کراوه.
جهختیشی كردهوه كه دەستبەجێ ڕێکارەکانی یاسایی و دەستبەسەرداگرتن و ڕاگرتنی کۆمپانیا و لێكۆڵینەوە بە چاودێری دادوەری داواكاری گشتی ئەنجامدراوە و دۆسییەکە تەواو ساخ بوویتەوە کە دەرمانێکی ناڕەسەن و ساختەیە و ڕەوانەی دادگا کراوە.
ههروهها ڕایگهیاند: دووپاتی دەکەینەوە ئەم ڕێکارە نوێ نییە، بەڵکو زووتر جێبەجێ کراوە، ئومێدەواربووین ئەو پەرلەمانتارە و هەر کەس و لایەنێکی دیکە پێش نووسین و قسەکردنی لە سۆشیاڵ میدیا بانگەشەی ئاشكراكردنی بكات، بەدوای ڕاستی و دروستی ڕێکارەکان بووایە کە ئایا لە وەزارەتی تەندروستی هیچ ئیجرائاتێک کراوە یان نا نەوەک بێ گەڕانەوە بۆ پرسیاركردن بکرێتە بابەتی میدیایی.
وهزارهتی تهندروستی ئاماژهی بهوهش دا كه هاووڵاتییانی خۆشەویست دڵنیا دەكەینەوە کە ئەم كۆمپانیایە و چەند كۆمپانیایەكی دیکەش كە كاری ساختەکردنی دەرمانیان ئهنجامداوه، ڕێكاری یاسایی بهرامبهریان گیراوەتەبەر و سزای ڕاگرتنی کار و هەڵوەشاندنەوەی کۆمپانیا و ڕەوانەکردنی دادگا كراوە، بەتایبەتی لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا دوای پێداچوونەوە و بەڕێوەچوونی قۆناخەکانی چاکسازیکردن لە جۆر و کوالیتی دەرمان و گەڕان و پشكنین و بەدواداچوونی كه یەكێك لە ئەركە پێویستییەکانی ڕۆژانەی تیمەکان بووە بێ ئەوەی بکرێتە بابەتی میدیایی و بانگەشە كه چەندین کۆمپانیا و دامەزراوەی پزیشکی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر وەرگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.