Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 04:09

پرۆژەیەکی کارەبا لە شەقلاوە کرایەوە

کوردستان TV
100%


پرۆژەی دەرهێنانی 8 فیدەر لە وێستگەی 11/33/132 کەی ڤیی رۆساک بۆ وێستگەی 33 کەی ڤیی شەقڵاوە، لە مەراسیمێکدا کرایەوە. 
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا لە وتەیەکدا تیشکی خستە سەر گرنگیی پڕۆژەکە بۆ هاووڵاتیانی ناوچەکە و گووتی: بەپێی کارنامەی کابینەی نۆیەم، هەوڵ دەدەین بە شێوەیەکی بنەڕەتی کێشەی کارەبا چارەسەر بکەین و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین پڕۆژەمان لە بواری بەرهەمهێنان و گواستنەوە جێبەجێ کردووە. 
گووتیشی: سەرخستنی هەر پرۆژەیەکی کارەبا و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی بۆ هاووڵاتییان، پێویستی بە هاوکاریی هاووڵاتیان هەیە. 
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بۆ جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە، سپاسی وەزارەتی کارەبای کرد و گووتی لەم کابینەیە، زۆرترین پڕۆژەی کارەبا لە پارێزگای هەولێر جێبەجێ کراون و داواشی کرد گرنگییەکی زیاتر بە ناوچە جیاوازەکانی سنووری پارێزگاکەی بدرێت. 
 ژمارەیەک لە بەرپرسانی پەیوەندیدار بەشداری مەراسیمی کردنەوە پڕۆژەکە ببوون، کە بە بەهای زیاتر لە 3.5 ملیار دینار لە لایەن کۆمپانیای شاندزەوە جێبەجێ کراوە.

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.