Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 05:39

کەنەدا هاوردەکردنی نەوتی خاو لە رووسیاوە قەدەغە دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترودۆ ئاماژەی بەوە کرد کە پلانیان داناوە هاوردەی نەوتی خاو لە رووسیاوە قەدەغە بکەن.
جەستن ترودۆ لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، باسی لەوە کرد کەنەدا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ئۆکراینا کە قارەمانانە دژی سوپای رووسیا بەرگریی دەکات.
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترودۆ ئاماژەی بەوە کرد کە پیشەسازی نەوت پیشەسازییەکە سوودێکی زۆر بۆ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و ئۆلیگارشیەکان دەستەبەر دەکات و رایگەیاند، نیازمان بۆ قەدەغەکردنی هاوردەی هەموو نەوتێکی خاو لە رووسیاوە رادەگەیەنین.

جەستن ترودۆ هەروەها باسی لەوە کرد کە کەنەدا لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بڕێکی زۆر کەم نەوتی لە رووسیاوە هاوردە کردووە و ئەو رێوشوێنەش هەڵگری پەیامێکی بەهێزە.

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، پلانی کەنەدای بۆ دابینکردنی سیستمەکانی چەکی دژەتانک بۆ ئۆکراینا خستەڕوو و باسی لەوە کرد کە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی ناتۆ سوپای کەنەدا پشتگیری ئاسمانیی بۆ گواستنەوەی پێداویستی و هاوکاری دابین دەکات.

بەپێی ئامارەکانی دەزگای فەرمی ئاماری کەنەدا لە ساڵی 2021دا کەنەدا بە بەهای نزیکەی 228 ملیۆن دۆلار بەرهەمی وزەی لە رووسیاوە هاوردە کردووە.

وەزیری سەرچاوە سروشتییەکانی کەنەدا، جۆناسان ویلکینسۆن ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی لە ساڵی 2019ەوە تا ئێستا هیچ نەوتێکی خاوی لە رووسیاوە هاوردە نەکردووە.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.