Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 03:17

ڕوبڵی رووسی زیاد لەسەدا هەشتی بەهاکەی لەدەستداوە

کوردستان TV
100%


دوای هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا بەهای روبڵی رووسی زیاد لەسەدا هەشتی بەهاکەی لەدەستداوە.


دوای هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا و سەپاندنی سزا لەلایەن خۆرئاواوە بەسەر مۆسکۆدا، ئەم هەفتەیە لە کاتی کرانەوەی بازاڕدا بەهای روبڵی رووسی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بە دابەزینی زیاد لە سەدا هەشت دەستی پێ کرد.

بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر روبڵی رووسی سەدا 8،43 زیادی کرد و بەهای یورۆ بەرامبەر روبڵ سەدا 8،8.

بۆرسەی مۆسکۆ کە هەفتەی رابردوو نزیکەی سەدا 25ی بەهاکەی لەدەست دا، ئاماژە بەوە کرد کە تا راگەیاندنی دووەم بە داخراوی دەمێنێتەوە.

هاوکات بانکی ناوەندیی رووسیا، بەرزکردنەوەی رێژەی سووی لەسەر بنەمای کردارەکانی دووبارە کڕینەوە (REPO)، لەسەدا 9،5ەوە بۆ لەسەدا 20 راگەیاند.
 

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.