لەپێناو سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان و بەدەستکەوتنی باشترین کوالێتی پێداویستی پزیشکی و دەرمان لیژنەکانی بەشی پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی شارۆچکەی سەیدصادقیان کرد.
لە لێدوانێکیدا بۆ سایت و پەیجی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ( نیان حەمە ئەمین - بەڕێوەبەری بەشی پشکنین و بەدواداچوون ڕایگەیاند لە ئەنجامی گەڕان و بەسەرکردنەوەکانمان 24 شوێنی کە پێکهاتبوون لە سێ کۆمەڵگەی پزیشکی و پێنج دەرمانخانە و یانزە نۆرینگەی پزیشکی و سێ عیادەی پزیشکی و دووتاقیگە گەڕان و پشکنینیان بۆ ئەنجام درا دەرکەوت بەشێک لە دەرمانخانەکان و تاقیگە و کۆمەڵگە پزیشکییەکان مۆڵەتی کارکردنیان نەبوو جگە لەوەش هەندێکیان مۆڵەتی کارکردنیان بەسەر چووبوو تازە نەکرابوونەوە وەک لیژنەکە بڕیاردرا بەداخستنیان
لێپرسراوی بەشی پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستە ڕوو کە بەپێی مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی نابێت هیچ نۆرینگە و تاقیگە و عیادە و کۆمەڵگەی پزیشکی لە کاتی دەوامی فەرمیدا کراوەبن.
24 نۆرینگە و دەرمانخانە و تاقیگە و کۆمەڵگەی پزیشکی دادەخرێن
![](/content/upload/1/root/274978845-498058535019791-8753310844186990258-n_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.