Erbil 15°C پێنجشەممە 27 حوزەیران 23:54

ناتۆ لەسەر بڕیارەکەی پووتین هەڵوێستی دەربڕی

کوردستان TV
100%

هێزەکانی هاوپەیمانییەتی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) هەڵوێستی خۆی لەبارەی بڕیارەکەی پووتین لەبارەی سیستەمی بەرگری ئەتۆمی دەربڕی.

یانس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ لەبارەی بڕیارەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی ڕووسیا گوتی "ڕەفتارێکی نابەرپرسانەیە".

سکرتێری گشتیی ناتۆ دەشڵێت بڕیارەکەی پووتین "مەترسیدارە و نابەرپرسانەیە".

ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند کە هێزی بەرگری ئەتۆمی بخرێتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە، هاوکات ڕۆژئاوای بە هەڵوێستی "شەڕانگێزانە" بەرامبەر وڵاتەکەی ناوبرد.

جیهان ڕووسیا-ئۆکراینا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.