Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 22:49

بایدن: لەگەڵ رووسیا یان دەبـێت جەنگی جیھانی سێیەم دەستپێبکەین یان سزا بسەپێنینە سەریان

جۆ بایدن
کوردستان TV
100%


سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، رایگەیاند ئەوە بژاردانەی کە لە بەردەستییانە لە دژی رووسیا یان دەستپێکردنی جەنگی جیھانیی سێیەمە یان وا لە رووسیا بکرێت باجی پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی بداتەوە و باسی لەوە کرد کە سزای فراوانیان سەپاندووەتە سەر ئەو وڵاتە.

بایدن، لە میانی لێدوانێکیدا لەگەڵ کەناڵی براین تایلەر کۆھین لەسەر یووتیووب، باسی لە ھێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا کرد.

جۆ بایدن، ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ یەکەم جارە سزا دەسەپێننە سەر سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پۆتین و گوتی: دوو بژاردە لە دەستماندایە، یان جەنگی جیھانیی سێیەم دەستپێدەکەین یان وا لەو وڵاتە بکەین باجی پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی بداتەوە".


بایدن، راشیگەیاند کەس چاوەڕوانی ئەوە ناکات ئەو سزا ئابووری و سیاسییانەی کە سەپێندراوەتە سەر رووسیا لە پڕا ئەنجامەکانی بەدەر بکەوێت و جەختی لەوە کردەوە کە کاریگەرییەکانی ئەم سزایانە لە ماوەیەکی درێژدا دەبینرێت.


سەرۆکی ئەمریکا، ئەوەشی خستەڕوو کە ئامانجی رووسیا دابەشکردنی ناتۆیە بەڵام لەمەدا سەرنەکەوت و گوتی: جگە لەوەستانی ناتۆ لەپاڵ یەکتر، سەیری پرسی فینلاند و سوید بکەن. پوتین، رێ بۆ ئەوە خۆش ئەکات کە پێچەوانەی ویستەکانی بێنەدی.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.