له ده‌ست پێكی گه‌ری بیست و حه‌وته‌مینی خولی نایابی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی ساوسهامبتۆن حه‌وته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
ساوسهامبتۆن له‌م گه‌ره‌ی خوله‌كه‌داو له‌سه‌ر یاریگای سێنت ماری میوانداری یانه‌ی نۆرویج ستی كرد، له گێمی یه‌كه‌م ته‌نها گۆلێك تۆمار كرا ئه‌ویش له خوله‌كی سی و شه‌ش بوو كاتێك یاریزانی ئوسكوتله‌ندی گۆلێكی تۆمار كرد‌و خاوه‌ن یاریگای له یاریه‌كه پێشخست .
له گێمی دووه‌میش هێرشه‌كانی ساوسهامبتۆن به‌رده‌وامی هه‌بوو تا له خوله‌كی هه‌شتاو هه‌شت ئۆریۆل رۆمیۆ ڤیدالی ئیسپانی گۆلی دووه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌ش حه‌وته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه نوسیه‌وه‌و كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی بۆ سی‌و پێنج خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی نۆرویج ستیش تووشی حه‌ڤده‌مین دۆراندن هات و به بیست خال له پله‌ی حه‌ڤده‌می ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.