Erbil 15°C شەممە 22 حوزەیران 13:30

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كاسبكارێكی كورد ده‌كوژن

کوردستان TV
100%

 کاسبکارێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران کوژرا.
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، شه‌وی ڕابردوو کاسبکارێکی خەڵکی گوندی «کەریم ئاوا» ی بانە بە ناوی سەعدی پیران 35 ساڵە بە تەقەی ڕاستەوخۆی  هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران کوژرا.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سێ ڕێیانی «بۆین» و بەبێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی سەعیدی پیران کردووە و چەند گولـله‌یه‌ك بەر سەری کەوتووە.
هەنگاو هەروەها زانیویەتی کە ئۆتۆمبێلی ئەم کاسبکارە کوردە هیچ بارێکی پێ نەبووە.
تەرمی سەعیدی پیران کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵیشە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گوازراوەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.