لەسەر داوای ئۆكراینا، ئەندامانی ئەنجوومەنەكە بەپەلە كۆدەبنەوە و گفتوگۆ دەكەن لەبارەی داننان بە سەربەخۆیی دۆنێتسك و لوهانسك لە خۆرهەڵاتی ئۆكراینا لەلایەن رووسیاوە.
بەهۆی داننان بە سەربەخۆیی دوو هەرێمی خۆرهەڵاتی ئۆكراینا لەلایەن رووسیاوە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كاتژمێر 05:00 بەكاتی هەولێر، بەپەلە كۆدەبێتەوە.
لەسەر داوای ئۆكراینا، ئەندامانی ئەنجوومەنەكە بەپەلە كۆدەبنەوە و گفتوگۆ دەكەن لەبارەی داننان بە سەربەخۆیی دۆنێتسك و لوهانسك لە خۆرهەڵاتی ئۆكراینا لەلایەن رووسیاوە.
هەشت ئەندامی ئەنجوومەنەكە كە پێكهاتوون لە ئەمریكا، بەریتانیا، فەڕەنسا، نەرویج، مەكسیك، بەڕازیل و ئەلبانیا پشتیوانی لە بەستنی كۆبوونەوەكە دەكەن.
لەگەڵ ئەوەی سەرۆكایەتی ئەم مانگەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە دەست رووسیاوەیە، كۆبوونەوەیەكی لەو كاتەی دیاریكراوە خستووەتە بەرنامەی كار، بەڵام لەبەرئەوەی رووسیا وەك ئەندامێكی هەمیشەیی ئەنجوومەنەكە دەسەڵاتی ڤیتۆی هەیە چاوەڕوان ناكرێت هیچ هەنگاوێك لە كۆبوونەوەكەدا بگیرێتەبەر یان هیچ راگەیەندراوێك بڵاو بكرێتەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی قەیرانی ئۆكراینا بەپەلە كۆدەبێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.