نیاز وایه له ناوه‌ڕه‌ستی مانگی داهاتوو حه‌ڤده‌یه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی كوردیی سه‌قز به‌به‌شداری (39) به‌رهه‌می شانۆیی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بهڕێوهبهچێت.
له‌و 39 به‌رهه‌مه شانۆییه‌دا، (21) به‌رهه‌می له‌سوریا، توركیا و هه‌رێمی كوردستانه‌وه نێردراون و (18) به‌رهه‌مه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌رهه‌می پارێزگاكانی سنه، كرماشان و ورمێن، له‌كۆی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش (10) به‌رهه‌میان بۆ به‌شی كێبڕكێ هه‌ڵبژێردراون .
به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانی رۆژهه‌ڵات بریتین له :
* شانۆی« سیاساڵ» ده‌رهێنانی په‌رویز ئه‌حمه‌دی له‌شاری سه‌قزه‌وه.
* شانۆی«ئاژه‌ڵ» ده‌رهێنانی فه‌رزاد حه‌سه‌ن میرزایی له‌شاری بانه‌وه.
* شانۆی «هێشتا قسه‌كانمان ته‌واو نه كردوه» ده‌رهێنانی سه‌ید فه‌ره‌یدوون ئه‌حمه‌دی و هوشیار قه‌وامی له‌شاری سنه‌وه.
* شانۆی «دیوار» ده‌رهێنانی كیانووش محه‌ممه‌دی له‌شاری سه‌قزه‌وه.
* شانۆی «دوورترین شاری جیهان» به ده‌رهێنه‌ری سه‌مانه میرزایی له شاری ورمێوه.
* شانۆی« هاری» ده‌رهێنانی ئه‌فشین خدری به‌رهه‌می هاوبه‌شی شاره‌كانی سه‌قز و سنه.
* شانۆی «جورئه‌ت و حه‌قیقه‌ت» ده‌رهێنانی هادی به‌هرامی له شاری بانه‌وه.
فێستیڤاڵی شانۆی كوردیی سه‌قز دوای فستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان، گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵی شانۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، كه ساڵانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.