یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا بڕیاریدا، یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و ئه‌رژه‌نتین له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر دووباره بكرێته‌وه.
یارییه‌كه له پێنجی كانوونی یه‌كه‌می ڕابردوو له به‌ڕازیل سازكرا، به‌ڵام حه‌وت خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ڕازیل هاتنه ناو یاریگاو داوایانكرد چوار یاریزانی ئه‌رژه‌نتین بكرێنه ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو كه‌ره‌نتین بكرێن، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له به‌ریتانیاوه هاتبوونه به‌ڕازیل و به‌پێی پرۆتۆكۆڵی ته‌ندروستی به‌ڕازیل ده‌بوایه بۆ ماوه‌ی چوارده ڕۆژ بخرێنه كه‌ره‌نتینه‌وه.
دواتر ناكۆكی له نێوان یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌ران و به‌رپرسانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له‌سه‌ر ئه‌م پرسه دروست بوو، به‌و هۆیه‌وه یاریه‌كه ته‌واونه‌كرا، له نوێترین بڕیاری فیفادا هاتووه كه ده‌بێت یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده دووباره بكرێته‌وه‌و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كات و شوێنی یاریه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كرێت، هاوكات فیفا یه‌كێتی تۆپی پێی به‌ڕازیلی به پێنجسه‌د و په‌نجا هه‌زار فره‌نكی سویسری و یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتینی به دووسه‌دوپه‌نجا هه‌زار فره‌نكی سویسری سزادا.
جێگای باسه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و ئه‌رژه‌نتین به شێوه‌ی پێشوه‌خت گه‌یشتنیان بۆ كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر مسۆگه‌ركردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.